ڕانیە.. گەنجێک بەهۆی بەرکەوتنی فیشەک گیانی لەدەستدا

بەرەبەیانی ئەمڕۆ بەهۆی بەرکەوتنی فیشەکەوە گەنجێک گیانی لەدەستدا، بەپێی لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان بێت گەنجەکە خۆی کوشتووە. 

 

لە ڕاگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەرین ئاماژەی بەوەکردووە، لەرەبەیانی ئەمڕۆ دوای ئەوەی هێزەکانمان ئاگادار کرانەوە کە لەگەڕەکی ئاشتی لە شاری ڕانیە گەنجێک لەماڵەکەی خۆیدا فیشەک بەر جەستەی کەوتووە، دەستبەجێ هێزەکانمان گەشتنە شوێنی ڕوداوەکە دەرکەوت  گەنجەکە بەناوی (ش،ح،م) لەدایکبووی ساڵی ٢٠٠٣ شوێنەواری فیشەک بەجەستەیەوە هەبووە و گیانی لەدەستداوە. 

 

دەشڵێت" لەسەر ئەم روداوە ڕێکاری یاسایی گیرابەر و تەرمی گەنجەکە بەڕێکرا بۆ پزیشکی دادوەری ڕانیە. لە شوێنی ڕوداوەکە چەکێکی جۆری کڵاشنکۆف لەگەڵ چەند قەوانێکی تەقیو بەدەستهات". 

 

پۆلیسی ڕاپەڕین لە ڕاگەیەندراوەکەدا جەختیشکردەوە، مەلەفی لێکۆڵینەوە بۆ ڕوداوەکە کرایەوە و بەگوێرەی لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان پێدەچێت ڕوداوەکە خۆکوژی بوو بێت، وە بەگوێرەی وتەی کەسوکاری گەنجەکە باری دەرونی ناڕێک بووە، دوای ئەنجامدانی پشکنینی پزیشکی بۆ تەرمی گەنجەکە لە پزیشکی دادوەری ڕانیە، ڕادەستی کەسوکاری کرایەوە، لەسەر ڕوداوەکە کەس دەستگیر نەکراوە لێکۆڵینەوە لە ڕوداوەکە بەردەوامە.



PM:08:41:01/12/2020