لەسەر گرێبەستە ٥٠ ساڵیەکەی هەرێم و تورکیا وتەبێژی حکومەتی هەرێم، جوتیار عادل، لەگەڵ سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی ئومێد خۆشناو لە پەرلەمانی کوردستان لێدوانی پێچەوانەی یەکتر دەدەن.
لەمیانی کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی، ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە، جوتیار عادل وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، گرێبەستی ٥٠ ساڵەی نەوت لەگەڵ تورکیا بۆ فرۆشتنی نەوت نییە و پێشەکی نەوت نەفرۆشراوە، بەڵکو بۆ تێپەڕینی نەوتی هەرێمی کوردستانە بەناو خاکی تورکیادا.
وتەبێژی حکومەت رونیشیدەکاتەوە، ئەو گرێبەستە لەلایەن کابینەی هەشتی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە واژۆکراوە و لەکاتێکدابوە کە هەرێم لەژێر فشارێکی زۆری ئابوری و سیاسیدابووە و تەنها رێگا بوە بۆ ناردنی نەوتی هەرێم بۆ دەرەوە.
لەلێدوانێکی پێچەوانەدا، ئومێد خۆشناو سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان پێیوایە رێککەوتنەکە لەلایەن کابینەی حەوتی حکومەتی هەرێم ئەنجامدراوە و بۆ فرۆشتنی نەوتە، لەوبارەیەوە رایگەیاند،" لەسێ قۆناغی رێککەوتن، هەموارکردنەوە و کۆبونەوەی ئەنجومەنی هەرێم بۆ نەوت و غاز سەرجەم لایەنەکانی کوردستان ئاگادار کراونەتەوە لەناوەڕۆکی رێککەوتنی ٥٠ ساڵەی نەوت لەنێوان هەرێم و تورکیا و ئەوانەی دەڵێن ئاگاداری گرێبەستەکە نین، باشترە "نوێنه‌رانی خۆیان له حکومه‌ت بپرسن ئایه ئه‌و گرێبه‌سته چیه‌و چه‌ند ئاگادارن، پێویست ناکات ڕای گشتی چه‌واشه بکه‌ن".
ئومێد خۆشناو دەشڵێت " گرێبه‌ستی ٥٠ ساڵه له‌سه‌رده‌می کابینه‌ی ٧ ی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستانه‌و له‌و ده‌م ئه‌نجومه‌نی هه‌رێمی نه‌وت و غاز به‌و شێوه‌یه بو سه‌رۆک وه‌زیران نێچیرڤان بارزانی، جێگری سه‌رۆک وه‌زیران عیماد ئه‌حمه‌د، وه‌زیری سامانه سروشتیه‌کان ئاشتی هه‌ورامی، وه‌زیری دارایی خوالێخۆشبو شێخ بایز تاڵه‌بانی، وه‌زیری پلاندانان دکتۆر عه‌لی سندی و سکرتێری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران دکتۆر ئامانج ڕه‌حیم، ئه‌رێ خه‌ڵکی کوردستان ئه‌و به‌ڕێزانه کێن و له چ حزبێکن؟ ئه‌رێ چ جارێک یه‌کێک له‌و به‌ڕێزانه باسی ئه‌وه‌ی کردوه ئاگاداری گرێبه‌سته‌که نه‌بن؟".