خوێندنی باڵا ئەنجامى تاقیکردنەوەکانى دیاریکردنی ئاست و خولەکانى زمانى ئینگلیزى ڕاگەیاند

کەمێک پێش ئێستا وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەنجامی تاقیكردنەوەكانی دیاریكردنی ئاست و خولەكانی زمانی ئینگلیزی ڕاگەیاند.

لەو بارەیەوە د. محمد حوسێن سەرۆكی دەزگای سەرپەرشتی و دڵنیایی جۆری و سەرۆكی لێژنەی تایبەت بە پێداچونەوە بە مەرج و ڕێنماییەكانی زمانی ئینگلیزی و ڕێكخستنەوەی كارو چالاكیەكانی سێنتەرەكانی زمان لە وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لە لێدوانێكدا ڕایگەیاند" لە دوای دەرچونی ئەنجامەكان بۆ ماوەی ٧٢ كاتژمێر كاندیدان و خوازیاران دەرفەتیان لە پێشە بۆ پەڵپ گرتن لە ئەنجامەكانیان ئەمەش لەڕێگەی ئیمەیلی تایبەت بە سێنتەرەكان كە لەگەڵ ڕاگەیاندنی ئەنجامەكان دادەنرێت".

 

بۆ ئاستەکانی Beginner و  Elementary و Pre-Intermediate

لینکی ئەنجامی تاقیکردنەوەی دیاری کردنی ئاست (Placment test)



PM:12:17:06/01/2021