ڤیدیۆ: چیلی دوای هۆڵەندا کەوت



لە دووەم یاری کۆمەڵەی دووەمدا هەردوو هەڵبژاردەی چیلی و ئۆسترالیا ڕوبەڕوی یەکبوونەوەو دوای ئاستێکی بەرز هەڵبژاردەی چیلی دوو گۆڵی لە خولەکەکانی ١٢ – ١٤ لە لایەن یاریزانان ئەلێکس سانچێز و جۆرج ڤاڵدیڤیا  تۆمار کرد ، دواتر ئۆسترالیا لە لایەن تیم کاهێلەوە ئەنجامەکەی کەمکردەوەو گێمی یەکەم بەم ئەنجامە بە کۆتا هات.
لە گێمی دووەمدا هەردوو هەڵبژاردە چەند هێڕشێکیان کردە سەر گۆڵی یەکتر تا لە دوا ساتەکاندا چیلی گۆڵی سێیەم و دڵنییای تۆمار کردوو یاریەکە بە سوودی سانچێز و هاورێکانی بە کۆتا هاتوو سێ خاڵی یاریەکەیان بە دەست هێناو بە جیاوازی گۆڵ لە دوای هۆڵەندای یەکەمەوە دێن کە پێشتر پێنج گۆڵی لە ئیسپانیا تۆمارکردبوو .

ئا/ شاهۆ فایق






AM:03:08:14/06/2014