ئارارات و سیروانی نوێ یەكسان بوون

 لە چوارچێوەی یارییەكانی خولی نایابی پێشمەرگەی كوردستان, لە گەڕی شەشەم لە قۆناخی دووەم لە یاریگای دووەمی فرەنسۆ هەریری, یانەی ئارارات میوانداری یانەی سیروانی نوێی كرد, یارییەكەش بە بێ گۆڵ بە یەكسان بوون كۆتای هات.
یاریی بە فیكەی ناوبژیوان زانا عەبدولا دەستی پێكرد, ئارارت چاوی لە سەركەوتن بوو بۆ گەیشتن بە چوار گۆشەی زێڕین سیروانی نوێش هەوڵی مانەوەی دەدا بەم یارییە بۆ مانەوی لە ریزی یانە نایابەكان, هێرشی راستەقینە لە خولەكی (4) سەری هەڵدا كاتێك (عەبدولقادر تەها) هێرشبەری (ئارارت) لێدانێكی ئاراستەی گۆڵی تیپی میوان كرد بەڵام بێ ئاكام بوو, وەڵامی (سیروانی نوێ) لە خولەكی (7) بوو (دیلان سۆران) سەرێكی ئاراستەی گۆڵی یانەی ئارارت كرد, بەڵام بەخت یاوەری نەبوو تۆپەكە چووە دەرەوە, ئاڵوگۆڕی تۆپ لە ناوەڕاستی یاریی زیاتر بەدی دەكرا, (شاڵاو عەباس) لە خولەكی (18) هەلێكی زێڕینی لە دەستدا كاتێك لە گەڵ (غەفور عوسمانی) گۆڵپارێزی ئارارت بە تەنها بوو, كەچی تۆپەكەی خستە دەرەوە, تا دەهات یارییەكە هەستیاری زیاتری بەخۆیەوە دەدیت, زۆربەی كات پشتیان بە تۆپە جێگیرەكان دەبەست بۆ تۆماركردنی گۆڵ, نیوەی یەكەم بە بێ گۆڵ كۆتای هات. لە نیوەی دووەمی یارییەكە لە پێنچ خولەكی سەرەتادا ( سیروانی نوێ) هەوڵی دەدا گورزی خۆی بوەشێنێ گۆڵك تۆمار بكات, بەڵام بەرگریكارانی ئارارات یە توندی وەڵامیان دەدایەوە, لە خولەكی( 50) عەبدولقادر تەها سەرێكی ئاراستەی گۆڵی سیروانی نوێ كرد, بەڵا گۆڵپارێزی سیروانی نوێ (ئارام محەمەد) تۆپەكەی گرتەوە, تا دەهات یانەی ئارارات پاڵە پەستۆی دەخستە سەر یانەی میوان, سیروانی نوێش پشتی بە هێرشە پێچەوانەكان دەبەست, لە نیو كاتژمێری كۆتیدا هەردوو یانە دەستیان بە گۆڕنكاریەكان كرد, بەمەبەستی بەدەستهێنانی ئەنجامێكی باش, زیاتریش بگۆڕانكاریەكان ۆ بە هێز كردنی باڵەكان بوو, كە سەرچاوەی سەرەكی هێشەكانیان بوو, لە خولەكی (88) غەفوری گۆڵپارێزی ئارارات تۆڕەكەی لە گۆڵێكی مسۆگەر رزگاركرد كرد, لە كۆتایدا یارییەكە بە یەكسان بوون بە بە كۆتاهات, ئارارت بە كۆكردنەوەی((16 خاڵ لە پلەی چوارەم دێت و سیروانی نوێش بە (11) لە پلەی شەشەم دێت.



spee-kfa




PM:08:53:17/02/2017