ڤیدیۆ:رۆناڵدۆ بردنەوەیەکی زەحمەتی بۆ ریاڵ مەدرید بە دەستهێنا


لە خولی ئیسپانیاو لە گەری هەشتەم رۆناڵدۆ بردنەوەیەکی زەحمەتی بۆ یانەکەی بە دەستهێناو توانی لە خولەکەکانی کۆتایی گۆلی سەرکەوتن تۆمار بکات.

ریاڵ مەدرید بووە میوانی یانەی خیتافی و لە ئەنجامدا توانی بە زەحمەت ٢-١ یاریەکە بباتەوە.

دوو گۆلەکەش بنزیمە ورۆناڵدۆ تۆماریان کرد کە گۆڵەکەی رۆناڵدۆ لە خولەکی ٨٥ بوو.

بەم سێ خاڵە ریاڵ مەدرید بە کۆکردنەوەی ١٧ خاڵ لە پلەی دووەمی لالیگا دەبینرێت.







PM:07:22:14/10/2017