پاریس سانجێرمان گورزێکی کوشندەی بەرکەوت

رۆژنامەی لیکیپی فەرەنسی دووپاتیکردەوە کە کاپتنی پاریس سانجێرمان بەشداری یارییەکەی  کلاسیکۆ بەرامبەر مارسیلیا کە بڕیارە ڕۆژی یەکشەممە 31ی ئازار ئەنجام بدرێت، بەشداری ناکات.

 ڕۆژنامەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، مارکینهۆس لە گەڕی 27ی خولی فەرەنسا بەرامبەر یانەی مارسیلیا بەشداری لە کلاسیکۆ ناکات، چونکە هێشتا  پێکانی هەیە.

بە قسەی رۆژنامەکە هێشتا ئامادەبوونیشی بۆ یاریەکەی بەرشەلۆنە دووپات نەکراوەتەوە کە لە 10ی مانگی داهاتوو یاری چوون ئەنجام دەدرێت.




PM:09:32:23/03/2024