ئاتلەتیکۆمەدرید نرخی جواو فلیکسی دیاری کرد

لە چاوپێکەوتنێکی ئەم دواییەیدا خوان لاپۆرتا سەرۆکی یانەی بەرشەلۆنە نیازی یانەکەی پشتڕاستکردەوە بۆ ئەوەی جواو فیلیکس بۆ وەرزی داهاتوو بمێنێتەوە.

 بەڵام مەبەستی ئەوە نەبوو کە فیلیکس بە گرێبەستێکی هەمیشەیی بکڕێت. بەڵام لاپۆرتا هیوادارە بۆ وەرزێکی دیکە بە خواستنەکەی نوێ بکاتەوە بە مەرجی کڕینی کەمتر لە 30 ملیۆن یۆرۆ.

 بەڵام بەگوێرەی "مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ” یانەی ڕۆخیبلانکۆس لەگەڵ پلانی بەرشەلۆنەدا نییە سەبارەت بە فیلیکس ، بەو پێیەی ئەتلەتیکۆ مەدرید دەیەوێت ئەو یاریزانە بەیەکجاری بفرۆشێت.لە لیستەکەیدا بە شێوەیەکی هەمیشەیی بە زووترین کات، هەروەها تیپەکەی دیێگۆ سیمیۆنی داوای 60 ملیۆن یۆرۆ دەکات لە بەرامبەر گواستنەوەی هەمیشەیی فیلیکس.


 رۆژنامەکە ئاشکرای دەکات، ئەم پارەیە، ژمارەیەکە کە ڕەنگە بەرشەلۆنە نەتوانێت بیدات بەهۆی کێشەی دارایی لەناوەوەی یانە کەتەلۆنییەکە.




PM:04:15:24/03/2024