55ملیۆن یۆرۆی هەیە،بەڵام یەک ملیۆن یۆرۆی پێنادرێت

رۆژنامەی سپۆرت وردەکاری مانەوەی ئەلڤێس لە زیندان  رووندەکاتەوە کە سەرەڕای ئەوەی خاوەنی بڕە پارەیەکی زۆرە،بەڵام ناتوانێت بڕی یەک ملیۆن یۆرۆی بۆ خۆی سەرفبکات تا لە زیندان بێتە دەرەوە بەشێوەیەکی کاتی.


 رۆژنامەکە دەڵێت :" دانی ئەلڤێس هێشتا ناچارە (1) ملیۆن یۆرۆ بدات بۆ ئەوەی بەشێوەیەکی کاتی لە زیندان بێتە دەرەوە ،کە
 قسە و باسێک هەبوو کە باوکی نەیمار ئەم بڕە پارەیەی پێ بدات، بەڵام ئەو کشایەوە و یاریزانەکە نەیتوانی ئەم بڕە پارەیە دابین بکات، بۆیە ناچار بوو بە درێژایی ئەم هەفتەیە لە زیندان بمێنێتەوە.

 بەپێی زانیاری رۆژنامەکە، سامانی دانی ئەلڤێس بە 55 ملیۆن یۆرۆ دەخەمڵێندرێت، بەڵام کێشەی دارایی هەیە، بەو پێیەی دەست بەسەر هەژمارە بانکییەکانی لە بەرازیلدا گیراوە بەهۆی کێشەکانی لەگەڵ دینۆرا هاوسەری پێشووی.

  ئەمە لە کاتێکدایە دوو ئەکاونتی لە ئیسپانیا هەیە کە یەکێکیان باڵانسی نییە و ئەوی تریان (51) هەزار یۆرۆی تێدا هەیە بە حوکمی دادوەری و بەهۆی سزاکەوە دەستی بەسەردا گیراوە.

 یاریزانە بەڕازیلییەکە چاوەڕێی وەرگرتنی (9.2) ملیۆن یۆرۆیە لە دەستەی باج دوای ئەوەی لە یەکێک لە دۆسیەکانی لە بەرژەوەندی خۆی بردەوە، بەڵام قەرزێکی هەیەو دەتوانێت وەریبگرێت  لە دەسەڵاتی باج بە بەهای (645) هەزار یۆرۆ.

  بۆیە دانی ئەلڤێس بەدەست کێشەی داراییەوە دەناڵێنێت و هێشتا ناتوانێت بڕی (1) ملیۆن یۆرۆ پاشەکەوت بکات بۆ ئەوەی بەشێوەیەکی کاتی لە زیندان دەربچێت.




AM:02:47:25/03/2024