ئەمرۆ هەڵبژاردەی بەلجیکا توانی مەدالیای برۆنز بەدەست بێنێت و پلەی سێیەمی مۆندیالی ٢٠١٨ی بۆ خۆی مسۆگەر کرد. بەلجیکا توانی ٢-٠ لە ئینگلتەرا بباتەوەو بۆ یەکەمجار لە مێژوویدا پلەی سێیەمی مۆندیال بەدەست بێنێت، کە پێشتر لە مۆندیالی ١٩٨٦ توانیبوی پلەی چوارەم بەدەست بێنێت.