توركه‌كان نایشارنه‌وه چ رێكه‌وتنێكیان له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی پارتیدا كردوه. چ ئه‌مر و فرمانێكیان هه‌یه، داوای جی ده‌كه‌ن و به‌ته‌مان له‌گه‌ل پارتیدا به‌یه‌كه‌وه چی بكه‌ن. ئه‌وه‌ی له هه‌رێمی كوردستاندا له‌ژێر دروشمی دامه‌زرادندنی ده‌وله‌تی كوردیدا ده‌شاردرێته‌وه، له ئه‌نقه‌ره توركه‌كان به‌بێ شه‌رمكردن له شیكردنه‌وه‌ی سیاسه‌ت و ته‌ماحه‌كانیان له ناوچه‌كه‌دا به ئاشكرا باسیده‌كه‌ن.
سه‌رۆكی پارتی باسی دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌ت ده‌كات و وه‌زیری سوپای توركیا باسی هێرشی پێكه‌وه‌یی سوپای توركیی و هێزه‌كانی بارزانی بۆسه‌ر سنجار ده‌كات. ئه‌وه‌ی نه‌یه‌وێت خۆی و هه‌موومان به‌هه‌ڵه‌دا ببات، به ئاسانی نیازی ده‌وڵه‌ت و حوكمڕانانی توركیا ده‌بینێت. ئه‌م نیازه بۆ هه‌موو كه‌سێك كه‌مه‌كێك عه‌قڵی له‌سه‌ردا بێت دیاره و به‌شێكیان ئه‌م شتانه له خۆ ده‌گرێت: په‌لاماردانی شه‌نگاڵ، وێرانكردنی ئه‌زموونی كوردانی سوریا، هێرش بۆسه‌ر قه‌ندیل و لێدان له په‌كه‌كه، به‌هه‌رزان بردنی نه‌وت و غازی هه‌رێمی كوردستان، به‌كارهێنانی پارتی بۆ شه‌ڕی له‌بریی توركیا له‌ناوچه‌كه‌دا، هتد...
پرسیاره‌كه ئه‌وه‌یه توركیا له‌به‌رامبه ئه‌مانه‌دا جی بۆ پارتی ده‌كات؟ ئاشكرایه توركیا واده و به‌ڵێنی دروستكردنی ئیماره‌تێكی بنه‌ماله‌یی گرێ‌دراو به توركیاوه‌ی به پارتی داوه و پارتیش ئه‌مه به كۆمه‌لگای ئێمه وه‌ك پرۆژه و پلانی دروستكردنی ده‌وڵه‌ت ده‌فرۆشێته‌وه. وه‌زیفه‌ی ئه‌م ئیماره‌ته گه‌شه‌دان نییه به پرسی كورد له‌ناوچه‌كدا و ئه‌وه‌ش نییه ببێته سه‌ره‌تایه‌ك بۆ چاره‌سه‌ری ئه‌م پرسه له‌ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ی توركیادا، به‌لكو ئه‌وه‌یه هه‌رێم وه‌ك قوبرسی باكور ببێت به كۆڵۆنییه‌كی توركیا و ببێت به پێگه‌یه‌ك بۆ داژیه‌تیكردنی گشتێتی پرسی كورد و دوژمنانی توركیا، له‌ناوچه‌كه‌دا. به مانه‌یه‌كی دیكه هاوكێشه‌كه زۆر ئاڵۆز نییه و به‌م جۆره‌یه: توركیا ئیماره‌تێكی كۆنترۆڵكراو بۆ بارزانی دروستده‌كات و ده‌پارێزێت، له‌به‌رامبه‌ریدا به‌پێی خواست و ویستی توركیا مه‌سه‌له‌ی كورد له سێ پارچه‌ی كوردستاندا وێرانبكرێت.
وته‌كانی وه‌زیری به‌رگریی توركیا له‌م لێدوانه‌دا له‌وه ئاشكراترن له هیچ كه‌سێك بشاردرێته‌وه. ئه‌م سیاسه‌تمه‌داره توركه باس له ڕێكه‌وتن له‌گه‌ڵ بارزانیدا ده‌كات بۆ ئه‌نجامدانی هێرشێكی هاوبه‌ش بۆسه‌ر یه‌زیدییه‌كان له سنجار. ئه‌م وه‌زیره به عه‌ره‌بییه‌كی ساده و روون ده‌ڵێت< «إن «تركیا تبحث أیضاً كل الخیارات لمنع المقاتلین اڵاكراد من انتزاع موطئ قدم فی منطقە سنجار بالعراق، ومن بین ذلك عملیە بریە مشتركە مع قوات مسعود بارزانی، رئیس إقلیم كردستان العراق».
به كورتییه‌كه‌ی سوپای توركیا سه‌رقاڵی ئه‌نجامدانی هێرشێكی هاوبه‌شه له‌گه‌ل هێزه‌كانی بارزانیدا بۆسه‌ر سنجار و له‌دوای سنجاریشه‌وه بۆسه‌ر زۆر شوێنی تر. كێ گوێی هه‌یه با گوێ بگرێت و كێش ده‌توانێت ببینێت با ببینێت.