له ئه‌نجامی خۆپیشاندانه‌كانی خه‌ڵكی هه‌ژارو زه‌حمه‌تكێش و برسی و ئازادیخوازی ئێران، چی حكومه‌تی تۆتالیتاری شیعه مه‌زهه‌بی ئێران بڕوخێت یان له ناوخۆی ئێران‌دا ببێته شه‌ڕی ناوخۆ به تایبه‌تی كه ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه سوپای ئێران بداته پاڵ جه‌ماوه‌رو دژی هێزه میلیشیا مه‌زهه‌بیه‌كان بووه‌ستێـته‌وه، ئه‌وا حكومه‌تی ئێران ته‌واو لاواز ده‌بێت و هه‌موو هێزه‌كانی پاسدار‌و به‌سیج و میلیشیاكانی تر كه بڵاوه‌ی پێكردوون به عێراق و سوریا‌و لوبنان و یه‌مه‌ندا به ناچاری پاشه‌كشه‌یان پێده‌كرێته‌وه بۆ پاراستنی قوم و تاران یان باشتر وایه بڵین بۆ پاراستنی رژێم. له‌بارێكی وه‌هاشدا ده‌بێ چیتر ئاغای قاسمی سلێمانی ئه‌ركی پاراستنی سه‌رانی رژێمه‌كه‌ی بگرێته ئه‌ستۆ.. ئه‌گه‌ر رووداوه‌كان به‌مجۆره شكانه‌وه ئه‌وا هه‌م ئه‌سه‌دو هه‌م حوسیه‌كان و هه‌م رژێمه شیعه مه‌زهه‌به پرۆئێرانیه‌كه‌ی عێراق به ئه‌ندازه‌یه‌ك لاواز ده‌بن نه‌ك ناتوانن به‌و لوتبه‌رزییه‌ی ئێستایانه‌وه بمێننه‌وه ره‌نگه نه‌توانن پارێزگاری له‌خۆیشیان بكه‌ن. سه‌ره‌تای ئه‌و لاوازیه به ئێستای حكومه‌تی شیعه‌ی عێراقه‌وه دیاره.. كاتێ عه‌بادی ئێستا باریكی كردووته‌وه‌و باسی رێكه‌وتن له‌گه‌ڵ كورد ده‌كات هه‌ست به‌و مه‌ترسیه ده‌كات كه سه‌رقاڵبوونی ئێران به كێشه‌كانی ناوخۆوه چی كاریگه‌رییه‌كی نه‌رێنی بۆ سه‌ر حكومه‌ته شیعه‌كه‌ی ئه‌مان ده‌بێت و ره‌نگه ناڕه‌زاییه‌كانی خه‌ڵكی عێراقیش به‌ره‌و ته‌قینه‌وه بچێت. هه‌روه‌ها كاتێ مالیكی ئێستا وه‌كو فریشته خۆی به‌رامبه‌ر به كورد نیشان ده‌دات، راسته به‌شێكی بۆ فریودانی كورده تا له هه‌ڵبژاردنی داهاتووی عێراقدا ئه‌گه‌ر ئه‌و هه‌ڵبژاردنه بكرێت پشتگیری بكه‌ن به‌ڵام به‌شه‌كه‌ی تری ده‌رئه‌نجامی ترسی مالیكیه له لاوازبوونی ئێران به‌جۆرێك كه ئێران نه‌توانێت له هه‌ڵبژاردنی داهاتوودا پشتگیری لێبكات چونكه ئێران ده‌یه‌وێت له هه‌ڵبژاردنی داهاتووی عێراقدا عه‌بادی به‌لاوه بنێت و پشتگیری مالیكی به پله‌ی یه‌كه‌م و عامری به پله‌ی دووه‌م بكات. كه‌واته له به‌رژه‌وه‌ندی باشووری كوردستانه كه رێژمی ئێران ته‌فروتونا بكرێت و له‌گه‌ڵیشیدا رژێمه‌كه‌ی سوڵـتان ئه‌ردۆگانیش پێ ده‌چێت له‌به‌رده‌م هه‌مان مه‌ترسیدا بێت، مه‌ترسی شكست كه ئه‌وه‌ش به‌ته‌واوی له به‌رژه‌وه‌ندی كورده. ئه‌م دوو رژێمه‌ش پێ ده‌چێت له سیستێمی ئێستای جیهانیدا دوو جیسمی نه‌شازو نه‌گونجاو بن به تایبه‌تی كه هه‌ردووكیان وه‌كو به‌رهه‌مهێنه‌رو پشتگیری تیرۆر باس ده‌كرێن و ناوده‌برێن. بۆیه پێناچێت بۆ ماوه‌ی دوور‌و درێژی داهاتوو به‌م شێوه‌یه‌ی ئێستایان بمێننه‌وه. هه‌ر كێشه‌یه‌كی ناوخۆ له چوارشێوه‌ی سنووری ئه‌و دوو ده‌وڵ‌ته‌دا نه‌ك له‌به‌رژه‌وه‌ندی كورده به ته‌نها به‌ڵكو له‌به‌رژه‌وه‌ندی سه‌قامگیری و ئاشتی و دوورخستنه‌وه‌ی هه‌ڕه‌شه‌ی شه‌ڕه له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا.