پڕۆژەكەی گۆڕان ویەكێتی وكۆمەڵ جێگیرنەكراوە لە بودجەدا

محەمەد وەرتی

                     محمد وەرتی
ئەو وتارەمان تایبەتە بە مافەكانی كورد لە بودجەی گشتی ساڵی (2017)ی عیراقدا، دیارە پێش پەسندكردنی بودجەی گشتی عیراق ڕیكلامێكی زۆری مدیایی و سیاسی و كۆمەڵایەتی لەلایەن هەرسێ فراكسیۆنی (گۆڕان ویەكێتی و كۆمەڵ) كرا بۆ پڕرۆژەیك،كە بریتی بوولە: ( ئەگەر حكومەتی هەرێم پابەند نەبوو بەیاسای بەدجەی گشتی عیراق ئەوا ئیدارەی كەركوك بە بێ گەڕانەوە بۆ حكومەتی هەرێم ڕۆژانە300000) هەزار بەرمیل تەسلیمی شەریكەی (سۆمۆ) دەكات وحكومەتی فیدڕالیش لەبەرامبەردا موچەی فەرمان بەران دابین دەكات) .
بێگومان ئەو پڕۆژەیە بووە مایە ئومێدێكی زۆری هەموو خەڵكی هەرێمی كوردستان و پێیان بوو كە ئەو پڕۆژەیە دەرگایەكی خێرە بەرٍویاندا دەكرێتەوە وئیتر ڕزگاریان دەبێت لەو نەهامەتیە دەسكردەی كە زیاتر لە دوو ساڵە سەپێنراوە بەسەریاندا.
وە دوای پەسندكردنیشی هەندێك ئەندام پەرلەمان كردیان بە هەڵایەكی گەورەی ئیعلامی  بەتایبەت لە سۆسیال میدیا گوایە ئەو پرۆژەیەیان جێگیركردووە لە بودجەی گشتی عیراقدا و وەكو چالاكیەكی گەورە بە خەڵكی كوردستانیان فرۆشتەوە،بەڵام من هەر ئەو كاتە لەسایتی (السومریە نیوز) دەقی یاسای بودجەم خوێتدەوەو بۆم دەركەوت كە ئەو پڕۆژەیە جێبەجێ نەكراوەو هیچ بنەمایەكی نیە،بەڵكو یاسای بودجەی (2017) جگەلە مەسەلەی پێشمەرگە هیچ جیاوازیەكی لەگەڵ بودجەی ساڵانی (2016) و (2015) نیە،هەر (550000) بەرمیل نەوتەكەیە بەرامبەر ڕێژەی لە %17 بۆ هەرێمی كوردستان دوای دەركردنی نەفەقەی سیادی تیایدا. بۆ زیاتر سەلماندنی بۆچونەكەشم فەرموون ئەوە دەقی ئەو ماددانەی  یاسای بودجەی گشتی عیراقە كە پەیوەندیان بە هەرێمی كوردستانەوە هەیە:
پالپا:
أ-تلتزم حكومە اقلیم كردستان بتصدیر ما لا یقل عن (250000) (مئتانوخمسین الف) برمیل نفگ خام یومیا من النفگ الخام المنتج من حقول اقلیم كردستانلتسویقها عن گریق شركە (سومو) حصرا وتسلم الایرادات الی الخزینە العامەالاتحادیە.
ب-تلتزم حكومە اقلیم كردستان بنقل ما لا یقل عن (300000) (پلاپمائەالف) برمیل نفگ خام یومیا من النفگ الخام المنتج من حقول محافڤە كركوك لتسویقها عنگریق شركە (سومو) حصرا وتسلم الایرادات الی الخزینە العامە الاتحادیە.
ج-تلتزمحكومە اقلیم كردستان بتسدید رواتب موڤفی الاقلیم من حصته المقررە فی الموازنەالعامە الاتحادیە لسنە 2017 والمدرجە فی الجدول (هـ) (اڵابواب والفصول المتعلقەبتعویچات الموڤفین والرعایە الاجتماعیە) والمرفقە بهژا القانون قبل ای أمر صرف لاینفقە اخری چمن موازنته التشغیلیە.
د-فی حال تحقق الفقرات (أ،ب،ج) من هژا البند،تلتزم الحكومە الاتحادیە باگلاق استحقاقات اقلیم كردستان فی الموازنە الاتحادیوحسب نسبە الایرادات المتحققە من تصدیر النفگ الخام وفقا للكمیات المحددە فیالفقرات/ أ،ب من هژا البند) وبخلافه فان الحكومە الاتحادیە فی حل من التزامها. واتە:
سێ یەم:
أ-حكومەتی هەرێم پێویستە (250) هەزار بەرمیل نەوت خاوی هەریم رادەستی كۆمپانیای (سۆمۆ) بكات وداهاتەكەشی بچێتە خەزێنەی گشتی فیدڕاڵەوە.
ب. حكومەتی هەرێم پێویستە  (300) هەزار بەرمیل نەوتی خاوی  كێڵگەكانی نەوتی كەركوك  بگوازێتەوە لەڕێگەی كۆمپانیای (سۆمۆ)وە  وداهاتەكەشی دەبێت تەنها بچێتە خەزێنەی گشتی فیدڕاڵەوە.
ج- حكومەتی هەرێم پابەند بێت بە خەرج كردنی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم پێش هەر خەرجیەكی تر.
د.ئەگەر بڕگەكانی (أ،ب،ج) لە بەندە جێ بەجێكرا،ئەوا حكومەتی عیراق پابەندە بە ناردنی بەشی هەرێمی كوردستان لە بودجەی گشتی عیراق، بەپێ ڕێژەی هەناردەكردن وە بەپێی ڕێژەی هەناردەكراو لە بڕگەكانی (أ،ب).وە ئەگەر حكومەتی هەرێم پابەند نەبوو ئەوا حكومەتی عیراقیش سەرپشكە لە پابەند نەبوون پێیەوە
ئەمە دەقی ئەو ماددانەی یاسای بودجەی گشتی عیراق بوون بۆ ساڵی (2017) ، ئینجا من لە ئەندام پەرلەمانە بەڕێزەكان دەپرسم كوا ئەو پڕۆژەیەی كە ئێوە ڕیكلامتان بۆكردوو گوتتان لە بودجەدا جێگیرمان كردووە،بێگومان ولامەكەی دیارە وجێگیرتان نەكردووە،بەداخەوەم كە ئەوە دەڵیم بەڵام ئێوەش وەكو سەرانی نەوت ڕاستگۆ نەبوون لە خەڵكی بەش مەینەتی هەرێم.  وە پێویستە  ئاماژە بەوە بدرێت من بەهیچ شێوەیەك لە رێزو دلسۆزی ئەندام پەرلەمانەكان كەم ناكەمەوە و گومانم لە دلسۆزی هەندیكیشیان نیە،بەڵام تەنها دەمەوێت ئەوە بڵێم بە هاوڵاتیانی هەرێمی كوردستان كە ئەو پڕۆژەیە جێگیر نەكراوە لە بودجەدا،چونكە  گوتنی ئەو راستیە لای من ئەركێكی ئەخلاقی ونیشتیمانی وویژدانی وئینسانیە،ناتوانم لەناخمدا بیهێڵمەوە.
وەهەر ئەندام پەرلەمانێكی بەرێزیش ئەگەر پێی وایە بۆچونەكەی من لەجێی خۆیدانیە،ئەوە دەقی مادەكانم نوسیوەو با خوینەر بۆخۆی سورپشك بێت.
و پێویستە ئاماژە بەوە بدرێت كە من خۆم یەكێك بووم لەو كەسانەی  كە هیچ ئومێدێكم هەڵنەچنی لەسەر ئەو پڕۆژەیە، لەبەر دووهۆكار: هۆكاری یەكەم (كە هۆكارێكی لاوازە): ئەو ڕیكلامەبوو كە هەرسێ فراكسیۆن(گۆڕان، یەكێتی،كۆمەڵ) كردیان و جۆرێك لە موزایەدەی سیاسی تێدابوو بە تەریك كردنی هەردوو فراكسیۆنی (یەكگرتوو وپارتی) ،چونكە لەوانەیە ئەو ڕیكلامە وەكو جۆرێك لە ئیستفزازكردن خوێندنەوەی بۆ بكرێت لەلایەن بەشێك لە كادیرانی پارتی و ئەندام پەرلەمانەكانیان وە ڕەنگە وەكو پەرچە كردار نەیەڵن ئەو پڕۆژەیە سەربگرێت،كە بەڕای من ئەوەیان هۆكارێكی لاوازو بچوكە ،بەڵام ناكرێت بەهەندیش وەرنەگیرێت وپشتگوێ بخرێت،چونكە ئەگەر سەرەتا وا ڕیكلامی بۆكرابا كە نوێنەرانی كورد لە بەغدا بەنیازن ئەو پڕۆژەیە جێ بەجێ بكەن بەبێ ناوبردنی هیچ لایەنێكی سیاسی ، من پێم وایە ئەگەرێكی بەهێز هەبوو مامەڵەكردنی پارتی بەشێوەیەكی تر بوایە.
هۆكاری دووەم:بە پێی ئەو بەدواداچونەی كەمن كردومە بەناو سایتە عەرەبی وئەمریكی وئەوروپیەكان ئێستا نەوتی كوردستان لە ژێر هەیمەنەی دەسەڵاتدارانی هەرێمی كوردستاندا نەماوە، بەڵكو لەلایەن ئۆردوغان وزاواكەی دەسی بەسەردا گیراوە ونزیكە لە%40 داهاتەكە بۆ بۆ ئەوانەو هەندیك سەرچاوە باسی لە%50 دەكەن، بێگومان ئەمەش بۆتە مایەی خەیروداهاتێكی زۆر بۆ ئۆردوغان وبنەماڵەو حزب و دەزگا موخابەڕاتیەكانی توركیا،ئەوبەشەش كە دەمێنێتەوە بەهیچ شێوەیەگ بەشی داهاتی موچەخۆرانی هەرێمی كوردستان ناكات. ئینجا ئەەی من لێرەدا مەبەستمە بیڵیم ئەوەیە: بەهیچ شێوەیەك پارتی ناتوانێك فشارلەتوركیا بكات بۆ ئەوەی دەست بەسەر نەوتەكەیدا نەگرێت،چونكە ئۆردوغان زۆربەمنەتەوە لە وڵامی پارتیدا دەڵێت: ئەگەر ئێمە پشتگیری تۆ نەكەین ئەوا ئێران و گۆڕان و نەیارانی پارتی ئێوەو بەنەماڵەی بارزانی لەسەر نەخشە ئەسڕنەوە، بێگومان ڕەنگە ئەو وڵامەی مافیایەكی وەكو ئۆردوغان بۆ پارتی تاڕادەیەك قەناعەت پێكەربێت،چونكە ناوماڵی كورد هەتا بڵی پەرتەوازەیەو ناكۆكیەكی تاڕدەی دوژمنایەتی لە نێوان (گۆران وپارتی)داهەیە،من دڵنیام ئەگەر ناوماڵی كورد رێك بوایە،هەرگیز توركیا نەیدەتوانی دەست بەسەر نەوتی كوردستاندا بگرێت وئێرانیش نەیدەتوانی دەست بەسەر سنوری پارێزگای سلێمانیدا بگرێت،چونكە من لەیادمە لەساڵی 2003 كاتی پڕۆسەی ئازادی عیراق كاتێك توركیا هەڕەشەی لەكورد كرد گوتی ئەگەر كورد بچێتە ناو كەركوك ئێمە دیین هەرێمی باكوری عیراق داگیر دەكەین،ئەو كاتە مسعودبارزانی لە كەناڵی (الجزیرە) تەحەددای توركیای كردو گوتی: كوردستان ئەكەینە گۆرستانی سوپای توركیا،تەنانەت توركیا فەرمانی گرتنی زۆربەی سەركردەكانی هەرێمی كوردستانی دەركردبوو،داوا لە ئەمەریكا دەكرد تەسلیمیان بكات،لەو ڵامی ئەمەدا (جلال تالەبانی) لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانی گوتی: ئێمە پشیلەیەكیش تەسلیم ناكەین نەك سەركردەیەك.
لەكۆتایدا دەلێم: 
یەكەم:بەهیچ شێوەیەك ئەو پڕۆژەیە(300هەزار بەرمیل نەوتی كەركوك تەسلیمی سۆمۆ بكرێت و لەبەرامبەردا موچەی فەرمان بەرانی هەرێم دابین بكریت)  لەناو بودجەی گشتی عیراقدا جێگیر نەكراوەو نیە.
دووەم: تەنها بڕگەی پێشمەرگە جیاوەزە لە بودجەی ساڵانی (2015 و2016) بەڵكو هی فەرمانبەران هەروەكو خۆیەتی.
سێ یەم: مەبەست لەم وتارە تەنها خستنەڕووی ڕاستیەكانەو كەمكردنەوە نیە لە بەهاو هەوڵ وماندوو بوون ودڵسۆزی هەندێك پەرلەمانتاری سەرجەم فراكسیۆنەكان.
چوارەم: ئەگەر یاسای بودجە لە لایەن هەرێمەوە جێ بەجێ نەكرێت ئەوە گرنگی ئەو یاسای بودجەیە تەنها مەرەكبی سەركاغەزە وەكو عەرەب دەڵێن (حبر علی الورق).
پێنجەم: ئەگەر هەریم پابەند نەبوو بە یاساكەوە لە بەهاو دلسۆزی وماندووبوونی هەندێك ئەندام پەرلەمان كەم نابێتەوە،بەڵكو فشاری جێ بەجێ كردنی یاساكەدا بەرپرسیارن.


13/12/2016



وتارەکانی تری نوسەر