سەرۆک کۆمارە لاوازەکە..

دیلمان محه‌مه‌د
لە ژمارە(٧٠١٣)ی رۆژی یەکشەممە٣/٧/٢٠١٦ لە لاپەرە٤ی کوردستانی نوێدا,بەرێز فواد مەعسوم سەرۆک کۆماری عێراقی فیدراڵ, کۆمەڵێک جەژنە پیرۆزەی ئاراستەی کەسایەتیە سیاسی و ئیداری و حیزبیەکانی ھەرێمی کوردستان کردبوو,ئەوەی جێی سەرنج و تێرامانی من بوو ,ئەوەیانبوو کەئاراستەی مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی کردبوو, ئەوەی ئەم نامەی جەژنە پیرۆزەیە ببینێت و تۆزقاڵێک زانیاری لەسەر کاری پرۆتۆکۆڵی دامەزراوەیەکی فەرمی وەک سەرۆکایەتی کۆماری عێراق ھەبێت تێدەگات نامەیەکی چەند لاوازو بێ بەھایە, ئەم سەرۆک کۆمارە بەرێزە کەمن پێم وایە لاوازترین سەرۆکێکە لەمێژوی کۆماری عێراقدا,بێ ئەوەی گوێ بداتە دۆخی سەخت و ئاڵۆزی ژیانی خەڵک و لایەنی دەروونی تاکەکانی, بەھۆی کورسیە ناشەرعیەکەی بارزانیەوە,بەم ناونیشانە پەیامەکەی ئاراستەی بارزانی دەکات(بۆ سەرۆک مەسعود بارزانی,سەرۆکی ھەرێمی کوردستان)..من پێم وایە ئاراستە کردنی ھەر نوسینێک یان  ھەرنامەیەک بۆ مەسعود بارزانی بەم ناونیشانەی سەرەوە,لەنامەی کادرێکی پارتی وەک ئومێد خۆشناو دەچێت نەک سەرۆک کۆمارێک, چونکە ئەگەر سەرنج بدەین دووجار وەک سەرۆک ناوی دەھێنێت,جارێک بەسەرۆک مەسعود بارزانی و جارێکیش بەسەرۆکی ھەرێم. 
لەکاتێکدا ھەڵوێستی حیزبەکەی سەرۆک کۆمار,بەگشت دەزگاو ئۆرگانە فەرمیەکانیەوە, بەکادری باڵاو ناوەند و بچووکیەوە,نەدان بەو زاتەدا دەنێن وەک سەرۆکی ھەرێم,نەناویشی دەھێنن .
بەراستی سەیرە سەرۆک کۆمارێک کە بەنوێنەرایەتی ناچاری ھەمومان لەبەغدایە,کەچی نازانێ ماوەی یاسایی سەرۆکەکەی ھەرێم نزیکەی ساڵێک دەبێت بەسەر چووە, ھەر زۆر سەیرە سەرۆک کۆمارەکەمان نەزانێت سەرۆکی پارتی بۆچی کودەتای بەسەر پەرلەمانی کوردستانا کردوە,کەچی داوای ھیممەتی جەنابیان و بیرکردنەوەی حەکیمانەی لێ دەکات بۆ گەشەپێدانی پرۆسەی سیاسی ودیموکراسی و دەستکەوتە بەدی ھاتوەکان..ھھھھە.
 لەھەموو ئەمانە سەیرتر ئەوەیە کە یەکێتی نیشتمانی کوردستان بێدەنگە لەم ھەڵوێستەی بەرێز فواد مەعسوم بکات و وەڵامێکی نەبێت.


04/07/2016



وتارەکانی تری نوسەر