وه‌ك تۆچۆن باوه‌ڕت به‌وه‌یه هێندێك شت ڕاسته وهێندێك شتی تریش هه‌ڵه‌یه ،كه‌سانی تریش هه‌ن باوه‌ڕیان وایه ڕاستیه‌كانی تۆههڵهو ،هه‌ڵه‌كانیش ڕاستین .
سنوری په‌یوه‌ندی نێوان مرۆڤه‌كان له‌م سه‌رده‌مه‌دا پێویسته قبوڵكردنی جیاوازیه‌كانی یه‌كتری بێت .ئه‌مه كه‌مترین شته ڕومان بێت باسی بكه‌ین ،ئه‌گه‌رنا جیاوازی ئێمه‌چیه، له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌وانه‌دا كه كه‌وتونه‌ته شه‌ڕی ره‌تكردنه‌وه‌ی یه‌كتریه وه ؟!
ئه‌وانه‌ی به‌شێكن لهوماشێنه زل وزه بهلاحهی كه ئه‌مڕۆ له‌ئاستی جیهاندا ((جه‌نگی هه‌مووان ، دژ به هه‌مووان)) به‌رێوه‌ده‌بات و،له‌ناوخۆی وڵاته‌كه‌شماندا به خراپترین شێوه ،ئه‌م ((جه‌نگی هه‌مووان ،دژی هه‌مووان))هی به‌رجه‌سته كردووه!
((جه‌نگی هه‌مووان ،دژبهههمووان)) ده‌سته‌واژه‌ی فیلۆسوفی به‌نامێی ئینگلزی ((تۆماس هۆبز))ه . ئه‌وپێی وایه له بارودۆخی سروشتی دا به‌بێ بوونی ڕێساویاساكانی ده‌وڵه‌ت ،كۆمهڵگالهدۆخی دژایه‌تی وڕه‌تكردنه‌وه‌ی یه‌كتری داده‌بن وهه‌مووان به‌رده‌بنه یه‌كتری و،نیوه‌یان یه‌كده‌گرن بۆه‌وه‌ی نیوه‌ی كه‌ی تریان ڕه‌تبكه‌نه‌وه!
سه‌رنجبده‌ن له‌م دۆخی بێ ده‌وڵه‌تیه‌دا چۆن ئێمه بووینه‌ته دووخێڵی سیاسی ونیوهمان ،نیوه‌كه‌ی ترمان به جاش وخۆفرۆش ده‌زانین !
((هۆبز))زیندوبووایه ده‌یوت ئائه‌وه‌یه تێزه‌كه ی من و،كورد باشترین نمونه‌یه‌تی !
زیندوووبوایه له‌وه‌زیاتریشی ده‌وت سه‌باره‌ت ئه‌وبێ نه‌وایی وبێدادیهی له‌كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی دا هه‌یه ،له‌وه‌دا نیوه ی جیهان بۆته دوژمنی نیوه‌كه‌ی تری وده‌چووه پاڵ ((كانت )) وسیستمێكی جیهانی ومرۆیی باڵاتری پێشنازدهكرد!
من ئه‌م نووسینه‌م بۆئه‌وه ته‌رخان نه‌كردووه كه داكۆكی له‌كه‌سێك بكه‌م، له نووسه‌رێك بكه‌م كه بهزۆرودورلهخواست ویستی خۆی ته‌ریك وگۆشهگیروزیندانكراوه .
من مه‌به‌ستم له‌م نووسینه‌م به‌تایبه‌ت ((فه‌رهاد بیرباڵ)) نیه، ئهوبهختهوهرتره لهكهسانێكی تر كه گۆشهگیردهكرێن وزیندانی ده‌كرێن وسیستمی كۆمه‌ڵایه‌تی وسیاسی نكۆڵی لهئازارهكانیان ده‌كات و،كه‌سیش باسیان لێوه‌ناكات !
ئه‌گه‌ر باس له ((پیرباڵ)) بكه‌م، باس له مرۆڤ ده‌كه‌م ،مرۆڤ له‌كۆمه‌ڵگاكانی ئێمه‌دا وه‌ك تاكه‌كه‌س و،مرۆڤ له‌كۆمه‌ڵگای جیهانی دا، كه‌تووشی چ كاره‌ساتێك بووه !
زۆرم هه‌واڵدا،سه‌باره‌ت بارودۆخی ((فهرهادپیراڵ)) بزانم ،ده‌ستم گه‌شت به‌زانیاری گرنگ له بن باڵی ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌م وڵاته‌داو، پێشیان وتم باش ناكه‌م گهرسهبارهت ئه‌م بابه‌ته بنووسم ،له‌به‌رهیچ نا،له‌به‌رئه‌وه ی راستی ناپێكم !
جارێ به‌تایبه‌ت ئه‌م قسه‌یه بۆمن هیچ مه‌عنا ی نیه، چونكه ئه‌وه‌ی خۆم ده‌مه‌وێت ده‌ینووسم ،ئه‌وه‌ش نامه‌وێت ناینووسم !
سه‌روسامان وسهرمایهم هه‌رئه‌مه‌یه ،ئهگهرئهمهم نه‌ما،له به‌رده‌م ئاوێنه دا كه ڕاده‌وه‌ستم ،ئه‌بێ جگه له شه‌یتان كێ ببینم ؟!
پێیان وتم ((فه‌رهاد ))نه‌خۆشی ده‌رونی هه‌یه‌و له‌به‌رژه‌وه‌ندی دایه دهسبهسهركرێت.
چاكه ،له‌سه‌رئه‌م قسه‌یه ده‌مه‌وێت دووسه‌رنج تۆماربكه‌م :
یه‌كه‌م سه‌رنج:
سه‌باره‌ت ئه‌وه‌ی كه‌نه‌خۆشی ده‌رونی شه‌رم ونه‌نگی نیه‌و ، وه‌ك هه‌رنه‌خۆشیه‌كی تریش ده‌شێ دووچاری من وتۆو((فه رهاد))یش بێت .هیچ به‌ڵگه‌یه‌كیش نیه بیسه‌لمێنێت كه به‌شێك له‌م كۆمه‌ڵگایه دووچاری نه‌خۆشی ده‌رونی نه‌هاتووه .بگره به‌ڵگه‌یه‌ك نیه بیسه‌لمێنێت كه له‌م سه‌رده‌مه‌دا كۆمه‌ڵگای مرۆیی ته‌ندروسته‌و، دووچاری دهردوودووی ده‌رونی ترسناك نه‌هاتووه !
ڕه‌نگه نه‌خۆشی ده‌رونی به‌وشێوازه‌ی كه ده‌وترێت(گوایه) كه‌سێكی وه‌كو ((فه‌رهاد پیرباڵ)) دووچاری هاتووه ،نه‌ك ههرمایهی نه‌نگی نه‌بێت ،بهڵكوسهربوردهی ئه‌م نووسهرهكورده گرێ بدات ،به سه‌دان داهێنهرووبلیمهت ونووسهروشاعیروبیرمهندوو فیلۆسوفی ئه‌م دوونیایه‌وه .
به‌رله‌هه‌مووان ((ئه‌فلاتون)) له‌سه رئه‌م مه‌سه‌له‌یه ڕاوه‌ستاوه و،دواتریش ((ئه‌رستۆ))كاتێك ده‌پرسێت :بۆچی هه‌موو كه‌سه جیاوازه‌كان لهفیلۆسوف وزاناوبیرمهندوشاعیرهكان واده‌رده‌كه‌وێت كه‌سانی ڕه‌شبین بن ؟!
ئه‌رستۆ له‌جیاتی وشه‌ی(( بلیمه‌ت ))وشه‌ی ((كه‌سانی جیاواز)) به‌كاردێنێت و،له‌جیاتی وشه‌ی ((شێت)) وشه‌ی ((ره‌شبین )) به‌كاردێنێت .
له‌دوای ئهرستۆوئهفلاتون و ههمووكلتوری گریك ،پاش ئه‌وه‌ی رۆشنبیری رۆمانی – لاتینی باڵاده‌ست بوو،ئه‌وده‌سته‌واژه‌یه هاته ئاراوه كه‌ده‌یوت :
به‌بێ تۆزێك له‌شێتی ،مرۆڤی مه‌زن بوونی نیه !
پاشان له‌سه‌ده‌ی ههژهههمداوله ((رۆشنگه‌ری )) دا، په‌یوه‌ندی داهێنان وبلیمه‌تی دووپاتكرایه‌وه وهه‌تا له‌سه‌ده‌ی نۆزده‌هه مدا كاتێك بنه‌ماكانی ته‌ندروستی ده‌رونی به‌شێوه‌یه‌كی زانستی دامه‌زرا ،زانای گه‌وره‌ی ده‌روناسی((ئیسكیورول )) به‌پیتی درشت نووسی: كه‌سایه‌تیه گه‌وره‌كانی مێژوو ،كه‌سانی نه خۆش بوون !
به‌ڵام چۆن نه‌خۆشیه‌ك ،نه‌خۆشیه‌ك زیانی بۆخۆی نه‌بێت بۆكه س نیه .نه‌خۆشی داهێنه‌رانه ئهونهخۆشیهیه ،ئه‌وه‌ی داهێنهرنهبێت پێویستی پێی نیه !
چێ ببژێرن ؟
هۆڵدرلین ونێچه،جیراردۆنیفال ،ئه‌نتۆنین ئارتۆ،فان كوخ ، موپاسان ، شومان ،شوبنهاور،گۆته، كافكا،سارته‌ر، كامۆ ، فیرجینیاوڵف ،فۆكۆ، بۆدلێر، ئاڵتۆسێر...!
له‌كوێوه چیرۆكی ئه‌م شێتانه بۆ عاقڵه‌كان باس بكه‌ین ؟
((لۆدفیگ ڤتجنشاتن ))نووسیویه‌تی : وه‌ك چۆن نه‌خۆشی چوارده‌وری ته‌ندروستی داوه ،ئاوه‌هاش شێتی چوارده‌وری عه‌قڵی داوه!
دووه‌م سه‌رنج :
من باسی ((فه‌رهاد پیرباڵ))ناكه‌م ،باسی مرۆڤ ده‌كه‌م . دوورلهنووسین وئه‌ده‌ب وداهێنان .مرۆڤ له‌م وڵاته‌دا . مرۆڤ وه‌ك تاكه‌كه‌س كه وه‌ك چۆن مافی هه‌یه ته‌ندوستی باش بێت مافی ئه‌وه‌شی هه‌یه نه‌خۆشبێت .وه‌ك چۆن مافی هه یهعاقڵ بێت، مافی ههیهشێتیش بێت .
باشه مرۆڤ له‌م كۆمه‌ڵگایه‌ی ئێمه‌دا ،كهعاقڵ ده‌بێت نامۆیه ،ئه‌ی ئهگهرشێت بوو چی به‌سه‌ردێت؟!
بۆشوێن ودهزگاودامهزراوهیهك نیه ،ببێته سایه ونوای ؟
بۆده‌بێت كه نه‌خۆش بوویت ببته چیرۆك وبه‌سه‌رهات ؟!
بۆئه‌م ههموومزگهوته به‌ناوی پیرۆزی وقودسیهتهوه ،ناووشكۆی ئه‌م وئه‌و بڵند ده‌كه‌ن و،به‌ڵام كاتێك تاكه‌سێك كێشه‌یه‌كی ده‌رونی ده‌بێت ،له‌م وڵاته‌دا جێ نابێته‌وه و، باشترین شتێك كه‌سوكاری بتوانن بۆی بكه‌ن ئه‌وه‌یه ،په‌نابه‌رنه بهردهزگای پۆلیس بۆئه‌وه‌ی گۆشه‌گیری بكه‌ن ؟!
له‌ڕاستی دا من نامه‌وێت ((فه‌رهاد پیرباڵ)) له‌هاوڵاتیانی تر جیابكه‌مه‌وه ،سیفه‌تی بلیمه‌ت ودا هێنه‌ری پێبه‌خشم . ئهووهكوتاكهس غه‌دری به‌را مبهركراوه ،وه‌كومرۆڤ دووچاری شتێك كراوه كه‌شایه‌نی نیه !
ئهگهرسروشت غهدرلهمرۆڤ بكات كه نه‌خۆشی خستوه ، ئێمه‌ش غه‌دری لێبكه‌ین كه‌پێویستی به‌چاره‌سه‌ره ؟!
چی ده‌مێنێته‌وه؟
باسی چی بكه‌ین ؟
شكۆمه‌ندی چیه‌و میهره‌بانی مرۆڤ كامه‌یه ؟!
ئه‌م بابه‌ته زۆرهه‌ڵده‌گرێت،به‌ڵام من مه‌به‌ستم له‌م نووسینه مرۆڤه وه‌ك تاكه‌كه‌س .
كه‌باسی فه‌رهادم كرد ، باسی تاكه‌كه سم كردووه . ئهوتاكهكهسهی كهههتا ئه‌و نه‌بێت به‌ته‌وه‌ر، درۆیه له‌م كۆمه‌ڵگایانه‌ی ئێمه‌دا باس له‌نوێگه‌ری و، دوای ئه‌ویش باس له دیموكراسی بكه‌ین !
مرۆڤ كهنامۆبێت له‌وڵاتی خۆیدا ،چی له هه‌گبه‌كه‌ی دا هه‌یه، تاباسی ئه‌وه‌بكات كه‌له‌م جیهانه دا بوونی هه‌یه ؟!
جارێكیان ((ئهبوحهیانی ته‌وحیدی)) نووسویه‌تی : غه‌ریبترین غه‌ریب، ئه‌وانه‌ن له‌نیشتمانی خۆیاندا غه‌ریب ده‌بن !
بزانه جوانتر له‌مه شاعیره‌كه‌ی خۆمان چی ده‌ڵێت :
غه‌ریبی غوربه‌تی لێكردم به ئه‌وتان
سهراپادنیای لێگرتوم به‌دامان !
ئهوههموودزودرۆزن وخائین وتاوانبارهتان پێ گۆشه‌گیر نهكرابۆچارهسهر،به‌ڵام توانیتان ((فهرهادپیرباڵ)) والێ بكه‌ن؟!
((سالم )) بهرامبهرغهدرێكی وابووكه نووسیویه‌تی :
لێم گه‌ڕێن باگۆشهگیربم دهستهوئهژنۆكهفزهنان،
گێژهڵوكهی بای نه‌دامه‌ت ،تاری كرد سه‌فحه‌ی جیهان!
سه‌باره‌ت غه‌ریبی له‌م وڵاته‌دا ،غه‌ریبی تاكه‌كه‌س ،هیچ نه‌ماوه بیڵێم ،جگهلهوهبڵێم ،ئای له‌غه‌ریبی من و،وه‌ی له‌غه‌ریبی تۆ ... هه‌زارجار...غه‌ریبی!!!