ێپرسراوێتی حکومەت چیە لەدوای داشکانی نرخی دیناری عێراقی؟

ئەمین بەکر

 ئەگەر داشکاندنی بەهای نەختینە لەبەشێک لەوڵاتاندا وەک ڕێ وشوێنیکی ئابوری بۆ هاندانی بەرهەمهێنانی ناوخۆیی وکەم کردنەوەی قەبارەی هاوردەو ڕێگرتن لە چونە درەوەی دراوی بیانی گرانبەها بگیرێتەبەر ،ئەوا لەعێراقدا ئامانجەکە پڕکردنەوەی کورتهێنانی بودجەو کەمردنەوەی خەرجی بەکاربردن بوو بەدۆلار.

 ئامانجەکە هەرچیەک بێت ،شێوازەکەی هەڵەیەو نەدەبوایە بەشێوەی کت وپڕ (صدمە) بوایە ، چونکە لەحاڵەتێکی لەوشێوەدا شڵەژانێکی،کتوپڕ لەبازاڕدا دروست دەکات و کاردانەوەی سلبی گەورە بەدوای خۆیدا دەهێنێت ، دەکرا بەرزکردنەوەیەکی لەوشێوەیە ئەگەر هەر بەپێویست دەزانرا ئەوا لەماوەی شەش مانگدا هەنگاو بەهەنگاو لەسەر خۆ بنرایە بەو شێوەیە بازاڕ توشی شڵەژان نەدەبوو  کاسبکارو بازرگانانیش توشی زیانی گەورە نەدەبون، یاخود ئەو کەسانەی کەبەدراوی دۆلار قەرزارن بەیەکجار زیانی گەورەیان بەرنەدەکەوت،  بێجگە لەوە پێویست بوو حکومەت پێش نانی هەنگاوێکی لەو شێوەیە دەبوایە زەمینەی بەرهەم هێنانی ناو خۆیی لەڕێگەی ڕێکخستنی گومرگی و هاندان وکارئاسانی کردنی بەرهەم هێنان و کەمکردنەوەی بیرۆکراتیەتی کارگێڕی وهونەری وپێدانی قەرزەوە زەمینەی ئابوری بۆ دابەزاندنی بەهای ۆلار بسازاندایە ، ئەوەی ئێستاش حکومەت دەتوانێت ئەنجامی بدات، گرتنە بەری چەند ڕێوشوێنێکی ئابوریی وداراییە تا لەکاریگەری سلبی دابەزاندنی لەناکاوی نرخی دراوی عێراقی کەم بکرێتەوە  .

۱. سەرەتا پێویستە حکومەت لەکەم کردنەوەی ڕێژەی باج لەسەر کاڵای هاوردە کراو بۆماوەیەکی کاتی دەست پێ بکات ،ئەمەش بۆ هاوسەنگ کردنەوەی نرخی ئەو کاڵایانە کە بەهۆی نزم بونەوەی بەهای دیناری عێراقی نرخیان بەرز دەبێتەوە. بەم شێوەیەش دەتوانێت ڕێگە لبەرزبونەوەی نرخ بەشێوەی لەناکاو بگرێت . 

۲.پێویستە لیژنەیەکی تایبەت لە وەزارەتەکانی بازرگانی و کشتوکاڵ وپلاندانان دروست بکرێت بۆ دەستنیشان کردنی ئەو کاڵایانەی پێویستن وناتوانرێت لەماوەیەکی کورتا کاڵای جێگرەوەی نیشتمانیان هەبێت، تا لەڕێگەی کەمکردنەوەی باجی گومرگی ماوە درێژ  ڕێگە لەبەرزبونەوەی نرخەکانیان بگیرێت.

۳. هاندانی بەرهەم هێنانی ناوخۆیی لەڕێگەی دابین کردنی قەرزی بەرهەم هێنان و دابین کردنی زەوی بۆ پڕۆژەکانی بەرهەم هێنان وکەم کردنەوەی بیرۆکراتیەتی کارگێڕی مۆڵەتی بەرهەم هێنان و زیادکردنی پیشەسازی کشتوکاڵی و  بەخشینی بەرهەمی ناۆخۆیی لەباج بۆماوەیەکی مام ناوەند ، وزیادکردنی گومرگی ئەو کاڵایانەی کەهاوردەدەکرێن ئەگەر کنڵای جێگرەوەی نیشتمانیان هەبێت بۆ پاراستنی بەرهەمی ناوخۆیی لەململانێ ی بەرهەمی دەرەکی .

٤. کارئاسانی وکەم کردنەوەی بیرۆکراتیەتی فرۆشتنی دراوی بیانی بەتایبەت دۆلار تا هاوڵاتیانی ئاسایی بتوانن بەنرخی بانکی دۆلاری پێویستیان دەست بکەوێت ولەقۆڕخ کاری بانکەکان بپارێزرێن. 

٥. زۆر خاڵی تریش کەپەیوەستەبە هاندانی بەرهەم هێنان و ڕێنمایی هونەری و داڕشتنەوەی سیاسەتی بازرگانی . دەتوانن کەمێک لەکاریگەرە سلبیەکانی ئەم دۆخە کەم بکەنەوە.


21/12/2020



وتارەکانی تری نوسەر