ئاژانسه‌كانی ده‌نگوباس بڵاویان كرده‌وه، رۆژی 11ی ئابی 2014 پارێزگاری سلێمانی به‌ردی بناغه‌ی قوتابخانه‌یه‌كی 18 پۆلی سێ نهۆمی له‌سه‌ر رووبه‌ری 3000 مه‌تر دووجا له‌ناوشاری سلێمانی دانا.
ئه‌ركی دروستكردنی ئه‌م قوتابخانه‌یه كه‌وتۆته سه‌ر بنه‌ماڵه‌ی ره‌ئوف عه‌لی ئه‌فه‌ندی‌و بڕی یه‌ك ملیار‌و 500 ملیۆن دیناریان بۆ ته‌رخانكردووه‌و قوتابخانه‌كه‌ش به‌ناوی ره‌ئوف ئه‌فه‌ندییه‌وه ده‌بێ.
تائێره ئه‌م هه‌واڵه ئاساییه‌و جێگه‌ی ده‌ستخۆشییه كه بنه‌ماڵه‌یه‌كی ده‌وڵه‌مه‌ندی شاری سلێمانی ئه‌ركی دروستكردنی قوتابخانه‌یه‌ك ئه‌گرنه ئه‌ستۆ.
به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێگه‌ی سه‌رنجه ئه‌وه‌یه كه‌ئه‌و قوتابخانه نوێیه له‌شوێنی قوتابخانه‌یه‌كی كۆن دروست ئه‌كرێت كه پێشتر ئه‌و قوتابخانه‌یه به‌ناوی مامۆستا(ئیبراهیم ئه‌مین باڵدار)ه‌وه بووه ئه‌و مامۆستایه‌ی خاوه‌نی كتێبی ئهلفو بێی كوردیی پۆلی یه‌كه‌می سهرهتاییهوئهو كتێبه له‌ساڵی 1951 ده‌رچووه زیاتر له 35 چاپی بڵاو بۆته‌وه. مامۆستا باڵدارلهرێی ئه‌و پرۆگرامه‌وه خزمه‌تێكی گه‌وره‌ی به‌بواری په‌روه‌رده كردووهولهبهر رۆشنایی ئهلفو بێكهی ئه‌ودا چه‌ندین نه‌وه پێگهیشتونو فێری زمانی شیرینی كوردی بوون‌و كتێبی ئهلفو بێی باڵدار تا ئێستا له‌یاده‌وه‌ری هه‌موو ئه‌وانه‌دایه كه‌ئه‌و پرۆگرامه‌یان خوێندووه.
ناونانی قوتابخانه‌یه‌ك به‌ناوی باڵداره‌وه بچوكترین رێزلێنانه له‌و مامۆستا گه‌وره‌یه كه ئه‌و خزمه‌ته گه‌وره‌یه‌ی كردووه.
ئێستاش سڕینه‌وه‌ی ناوی باڵدارلهسهر تابلۆی ئه‌و قوتابخانه‌یه‌ی كه‌چه‌ندین ساڵه به‌ناوی ئه‌وه‌وه ناو نراوه زوڵمێكی گه‌وره‌یه له‌و سومبلهی په‌روه‌رده‌و له‌ناو گۆڕیشدا ئازاری ئه‌درێ.
له‌به‌رئه‌وه هه‌قه په‌روه‌رده‌ی سلێمانی ناوی ئه‌و قوتابخانه‌یه به‌ناوی ئیبراهیم ئه‌مین باڵداره‌وه بكه‌نه‌وه‌و له‌سه‌ر تابلۆی قوتابخانه‌كه‌ش ئاماژه به‌وه بكرێ كه‌له‌سه‌ر ئه‌ركی بنه‌ماڵه‌ی ره‌ئوف ئه‌فه‌ندی دروستكراوه. به‌پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه‌وه زوڵمێكی زۆر لهباڵدار ئه‌كرێ