گەنجێک لە ئاوی چەمی دۆڵێ خنکا

ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی ١٠ی ئایاری ٢٠٢٤ گەنجێکی خاوەن پێداویستی تایبەت لە ئاوی چەمی دۆڵێ لە نزیک شارەدێی چوارقوڕنەی سەر بە قەزای رانیە خنکا. 

بەرێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی راپەڕین، لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە" ئەمڕۆ گەنجێکی تەمەن ٢٣ ساڵ لە ئاوی چەمی دۆڵێ خنکا". 

ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەو گەنجە ناوی (ع، ح، ب)ە و تەمەنی (٢٣) ساڵە و خاوەن پێداویستی تایبەتە.

ئەوەشخراوەتەڕوو، تەرمی گەنجەکە لەلایەن تیمی غەواسی سەر بە بەرێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی راپەڕین دەرهێنراوە و رەوانەی بنکەی پزیشکی دادی قەزای رانیە کراوە.


PM:08:06:10/05/2024