هاوکات سەرۆكی لیژنەی دارایی لەپەرلەمانی عێراق، هەیسەم ئەلجبوری، ئەو بڕگە و بابەتانەی راگەیاند کە لەلایەن لیژنەکەیانەوە لە پرۆژە یاسای بودجە بۆ ساڵی ٢٠٢١ بریاریان لەسەر دراوەو کێشەی نەماوە.
ئەوەی سەرنج دەدرێت هەو ئەو بڕگانەی لەسەر رێککەوتن و زیادکردن و پێدان و تەرخانکردن دەگرێتەوە، تەنها ئەو مادەیە نەبێت تایبەتە بە هەرێمی کوردستانەوە کە تیایدا هاتووە " مسۆگەركردنی رادەستكردنی نەوتی خاوی كوردستان بە حكومەتی ناوەندی".
ئەو راگەیاندنە هەیسەم ئەلجەبوری لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووکدا بڵاویکرۆدتەوە پێکدێت لە:
- مسۆگەركردنی رادەستكردنی نەوتی خاوی كوردستان بە حكومەتی ناوەندی
ـ هەڵوەشاندنەوەی لێبڕینی موچەی فەرمانبەران و خانەنشینان.
ـ كەمكردنەوەی بودجەی سەرۆكایەتییەكانی عێراق بە رێژەی 20%
ـ كەمكردنەوەی كورتهێنان بە 47% بۆ 19% واتە لە 47 ترلیۆن دینارەوە بۆ 25 ترلیۆن دینار
ـ زیادكردنی بودجەی تۆڕی كۆمەڵایەتی بەبڕی 1.5 ترلیۆن دینار
ـ زیادكردنی بودجەی وەزارەتی پەروەردە بۆ چاپكردنی كتێب
ـ تەرخانكردنی بودجەیەك بۆ قەرەبوونی زیانلێكەوتووانی گۆڕینی بەهای دۆلار لە كەرتی تایبەت
ـ تەرخانكردنی پارەی تەواوی جوتیاران و تەرخانكردنی ٢٠٠ ملیار بۆ هاوردەی پەین و دەرمان و تۆو بۆیان
ـ پاڵپشتیكردنی سیستمی ناناوەندێتنی (لامەركەزی) لە پارێزگاكان
ـ ناچاركردنی وەزارەتەكان بەكڕینی بەرهەمی ناوخۆیی
ـ پاڵپشتیكردنی هێزەكانی حەشدی شەعبی
ـ هەڵوەشاندنەوەی بڕگەكانی فرۆشتنی موڵكی دەوڵەت
ـ تەرخانكردنی پارە بۆ فڕۆكەخانەی نەینەوا و بەندەری فاو و فڕۆكەخانەی زیقار
ـ زیادكردنی 339 ملیار بۆ كڕینی دەرمان
ـ مسۆگەركردنی رادەستكردنی نەوتی خاوی كوردستان بە حكومەتی ناوەندی
- زیادكردنی پارەی زیانلێكەوتوانی تیرۆر و زیندانیانی سیاسی و شەهیدان
ـ تەرخانكردنی ١٩٩ ملیۆن دۆلار بۆ دروستكردنی هەزار قوتابخانە
ـ هەڵوەشاندنەوەی مۆلەتەكانی كۆمپانیاكانی مۆبایل پاش بژاردنی قەرزەكان.
ـ هەڵوەشاندنەوەی پارەی كۆنگرە و نەسریەی میوانداری سەرجەم وەزارەتەكان
ـ ناچاركردنی حكومەت بە ئۆتۆماتیكی كردنی گومرگ و باج و پەیوەستكردنی بەبانكی ناوەندی
ـ ناچاركردنی ئەنجومەنی وەزیران بە جێبەجێكردنی سیستمی بایۆمەتری فەرمانبەران بۆ دەرخستنی بندیوار
ـ پێداچوونەوە بە گرێبەستە نەوتییەكان و گرێبەستەكانی كارەبا
ـ هەڵوەشاندنەوەی بەخشینە گومرگییەكان بۆ سەرجەم وڵاتان.
- كەمكردنەوەی قەرز 51 ترلیۆن دینار
ـ مسۆگەركردنی پارەی وانەبێژان و گرێبەستەكان
ـ چالاككردنی سیستمی كۆكردنەوەی باج و كرێی خزمەتگوزارییەكان
ـ زیاكردنی پارەی پترۆدۆلار بۆ پارێزگاكان لە 500 ملیارەوە بۆ ترلێونێك دینار
ـ زیادكردنی بودجەی سوپای عێراق و دەزگا هەواڵگرییەكان