ئەمڕۆ فڕۆکە جەنگییەکانی دەوڵەتی تورکیا گوندەکانی سنوری قەزای زاخۆ سەر بە پارێزگای دهۆک بۆردوومان کرد.
بەپێی زانیارییەکانی (سپی)، پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ دوو شەممە جارێکی دیکە فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا بە چڕی چیای گارە و مەتین لەسنوری قەزای ئامێدی بۆردومان بۆردومانکرد.
هەربەپێی زانیارییەکان، فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای تورکیا گوندەکانی سنورییان لەناحیەی باتیفا لەسنوری قەزای زاخۆ بۆردومانکردوە و تائێستا زیانەکان نەزانراون، به‌مه‌ش ترس و دڵه‌ڕاوكێی زۆری له‌ناو هاوڵاتیانی نیشته‌جێی ده‌وروبه‌ری زاخۆ دروستكردوه.
بۆردومانكردنی چیای گاره و ده‌وروبه‌ری له‌كاتێكدایه، دوێنێ یه‌كشه‌ممه وەزارەتی بەرگری تورکیا كۆتایهاتنی ئۆپه‌راسیۆنی چڕنوكی هه‌ڵۆ-٢ی ڕاگه‌یاند، کەماوەی چەند رۆژێک بەردەوام بوو.