سلێمانی.. بەهۆى وەرگەڕانى پاسێکەوە شەش خوێندکار بریندار بوون

بەیانی ئەمڕۆ یەكشەممە بەهۆی وەرگەڕانی پاسێكی تایبەت بە گواستنەوەی خوێندكاران لە شاری سلێمانی شەش قوتابی برینداربوون.

 

پەیامنێرمان لەشاری سلێمانی پێی ڕاگەیاندین" بەیانی ئەمڕۆ لە سەر شەقامی بازنەیی مەلیك مەحمود لە نزیک بەنزینخانەی بینایی پاسێكی تایبەت بە گواستنەوەی خوێندكاران كۆنتڕۆڵی خۆی لەدەستداوە و بەهۆیەوە شەش قوتابی بریندار بوون".

 

وتیشی" لە ئێستا سەرجەم بریندارەکان بۆ وەرگرتنی چارەسەر ڕەوانەی نەخۆشخانەی شار کراون و باری تەندروستیان جێگیرە".



AM:09:05:21/02/2021