سەرەکی
هەواڵ
کوردستانی
عیراقی
جیهانی
وەرزش
راپۆرت
چاوپێکەوتن
بەرنامەکانی تیڤی
گفتوگۆی سپی
فۆکەس
کوولتور
ئەستێرەکان
کەشوهەوا
وتار
سایتەکان
هەمەرەنگ
دۆکۆمێنت
تەندروستی
LIFESTYLE
کو‌لتوور
گەلەری
کلیپ
ڤیدیۆ
گۆڤار
عەلی باپیر پێشوازی لە دەستەی پارێزەرانی گیراوەکانی بادینان کرد
سه‌رۆكی كۆمه‌ڵی دادگه‌ری كوردستان، عەلی باپیر لە هەولێر لە بارەگاکەی خۆی پێشوازی لە پارێزەرانی خۆبەخشی شەش گیراوەکەی بادینان کرد‌و رایگەیاند" داوا له‌دادگاكان ده‌كەم، سه‌روه‌ری و بێلایه‌نی خۆیان بپارێزن".
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی كۆمه‌ڵی دادگه‌ری، ئه‌مڕۆ هه‌ینی عه‌لی باپیر سه‌رۆكی كۆمه‌ڵی دادگه‌ریی كورستان له مه‌كته‌بی تایبه‌تی خۆی له‌شاری هه‌ولێر پێشوازییكرد له ده‌سته‌ی پارێزه‌رانی دۆسیه‌ی 6 (شه‌ش) ڕۆژنامه‌نوسه گیراوه‌كانی بادینان، له راگەیاندنەکەدا هاتووە
"عه‌لی باپیر وێڕای پشتگیریی ته‌واوی بۆ كاركردن به‌مه‌به‌ستی پاراستنی شكۆی دادگاكان، ده‌ستخۆشیی ئاراسته‌ی تیمی پارێزه‌ران كرد كه خۆبه‌خشانه هه‌ڵساون به بهرگرییلێكردنی گیراوه‌كان و هیواشیخواست، دادگا بێلایه‌نیی خۆی بپارێزێت و ڕێگا به‌هه‌مو كه‌سێك بدات مافی به‌رگرییكردنی له‌خۆی هه‌بێت".
عه‌لی باپیر ڕاشیگه‌یاند، به هه‌مو شێوه‌یه‌ك داكۆكیی و پشتگیریی له ئازادیی كاری ڕۆژنامه‌گه‌ریی له كوردستان ده‌كه‌ن، بۆئه‌وه‌ی ڕاگه‌یاندنكارانی كوردستان بتوانن به شێوه‌یه‌كی دور له هه‌ر كارێكی ناپیشه‌ییانه كاری خۆیان ئه‌نجامبده‌ن به‌شێوه‌یه‌ك له‌چوارچێوه‌ی كاری ڕۆژنامه‌وانییدابێت.
سه‌رۆكی كۆمه‌ڵی دادگه‌ری باسی له‌وه‌شكرد، پێویسته له هه‌رێمی كوردستان ته‌واوی ئازادیی ڕاده‌ربڕین و چالاكیی مه‌ده‌نیی ده‌سته‌به‌ر بكرێت و سه‌روه‌ریی یاسا‌و ڕێكاری یاسایی به‌پێی یاسا بواری ڕۆژنامه‌گه‌ریی و چالاكیی مه‌ده‌نیی بپارێزرێت، دادگاكانیش سه‌روه‌ریی و بێلایه‌نی خۆیان بپارێزن.
PM:08:35:05/03/2021
عەلی باپیر
گیراوەکانی بادینان
پارێزەران
بۆ بەرگرتن لە بڵاوبوونەوەی تای خوێنبەربوون
لە هەرێم رێوشوێنەکان توند دەکرێن
بەوێنە.. چەند هونەرمەندێک لە رۆژی جلی کوردی‌دا بەمشێوەیە دەردەکەون
ریاڵ مەدرید گورزێکی گەورەی بۆ یاری کۆتایی بەرکەوت
ئەستێرەکان
گۆران ساڵح بێدەنگی شکاند و پەیامێک بۆ پەرواز حسێنی هاوسەری پێشووی دەنێرێت
فرمێسك ئەلبومێكی نوێ بەناوی خۆیەوە بڵاودەكاتەوە
پەرواز حسێن تووشبوونی خۆی بە نەخۆشی شێرپەنجە راگەیاند
وێنە.. بڵند عەبدوڵا لە ساڵیادی هاوسەرگیریدا چی دەڵێت؟
ڤیدیۆ.. ماریا دوای ماوەیەکی زۆر دابڕان لە کاری هونەری بە بەرهەمێکی نوێ دەگەڕێتەوە
Spee Media