ئەمەریكا هێزێكی تایبەت دەنێرێت بۆ عێراق

‌ئەمەریکا هێزێکی تایبەت دەنێرێت - ئینتەرنیت
ئەمەریکا ١٠٠ کۆماندۆی تایبەتی وڵاتەکەی دەنێرێت بۆ عێراق تا هاوشانی سوپای عێراق بجەنگن.
ئاژانسی فرانس پرێس بڵاویکردەوە کە کۆشکی سپی دوای کۆبوونەوەی ئۆباما لەگەڵ راوێژکارانی لە ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیی ئەمەریکا رایانگەیاند کە بەرپرسانی ئەمەریکا ئۆباما سەرپشک دەکەن کە کەی ئەو پلانەی دایانناوە بۆ عێراق بڕیاری لەسەر دەدات و کەی دەیخاتە بورای جێبەجێکردنەوە. 
   بەپێی ئەو سەرچاوەیە کە لە کۆشکی سپی بەو ئاژانسەکەی راگەیاندووە ئەو هێزە تایبەتەی ئەمەریکا کە بە( کڵاوە سەوزەکان) ناسراوە لەسەرتاسەری عێراق شان بەشانی سوپای عێراق دەجەنگن.
ئەو سەرچاوەیە رایگەیاندووە کە تا ئێستا لێدانی داعش لەرێگای فرۆکەوە لای ئەمەریکا یەکلای نەبۆتەوە، هاوکات وتوشیەتی هاتنی ئەو هیزە تایبەتە بۆ عێراق کار ئاسانی دەکات بۆ گوورزی ئاسمانی ئەو وڵاتە لە بنکەکانی داعش.



PM:12:44:20/06/2014