" زیندانیانی بادینان باری تەندروستیان خراپە "


نوێنەری کەسوکاری زیندانیانی بادینان ٢ی نیسانی ٢٠٢١، ئەیهان سەعید رایدەگەیەنێت کە باری تەندروستی گیراوەکان خراپە.

لەراگەیاندنێکدا کە ئاراستەی لایەنە پەیوەندیدارەکان کراوە، ئەیهان سەعید کە نوێنەر زیندانیانیگەرمیانە دەڵێت" خواردنیان کەم و خراپە و کێشیان زۆر زۆر دابەزیوە، پێداویستی سەرەتیان پێ نادەن و تەنانەت کتێب، پێنوس و وەرەقەشیان لێ قەدەغەکردون. پێنجەم: شەڕی دەرونیان لەگەڵ زیندانیان دەکرێت رێگەنادرێت ھەموو ھەفتەیێ پەیوەندی بە کەسوکاریانەوە بکەن، بەمەش دەرونی زیندانیان باش نیە".

دەقی راگەیاندنەکە..


بۆ/ لایەنە پەیوەندیدارەکان "چالاکوانانی بادینان لە زیندان توشی نەخوشی بوونە و مەترسی لەسەر تەندروستیان ھەیە"

دوای یٔەوەی پارتی دیمۆکراتی کوردستان بە مەبەستی ترساندنی خەلکی بادینان، لە پرۆسەیەکی نا یاسایی و نا دیموکراسیدا، لە مانگی ٨ی پارسالدا بە دەیان رۆژنامەنووس و چالاکوانی بادینان رفاندو ماوەی حەوت- شەش مانگ لە زیندایکردنیان و سزادانی پێنج کەس بە حوکمی شەش سال زیندانی لە رێککەوتی ١٦/٢/٢٠٢١ یٔێستاش مافی یٔەم بەندکراوانە بەم شێەوەیە پێشێلدەکرێت. یەکەم: یٔەم چالاکوانانە ژمارەیەکی زۆر چەکدار بە شێوازێکی ناشارستانی و وەحشیانە لەبەر چاوی خێزان و منڵیان بە لێدان ڕفێران، دەستیان بەسەر کەلوپەلی تایبەت و موبایلی خێزان و یٔایپادی منالیشیاندا گرت. دووەم: بێ بەشکران لە مافی بینینی پارێزەران، کە بە پێ (اصول محاكمات جزایٔیە)ی دەبێت پارێزەرەکان لەگەلیان بن. سێیەم: بێ ھەبوونی بەلگە ماددەی یاساییان لە یاسای ژمارە ٣٥ ی رۆژنامەگەری و یاسای ژمارە ١١ی خۆپیشاندان گۆڕیویانە بۆ ماددەی ١ی ژمارە ٢١ی یاسای تێکدانی یٔەمنی کە ھەمواری یاسای ژمارە ١٥٦ی سزادانی عێراقیە. چوارەم: ھەرەشە و سوکایەتی: لە کاتی لێکولینەوەکاندا بە ژن ھەرەشە لە شێروان شێروانی کراوە و لێدراوە، ھەروەھا بۆ ماوەی ٦٧ رۆژ خۆی و ھاورێکانی لە زیندنی تاکەکەسی (انفرادی) ببون، کەچی لە کاتی دادگاییکردنیاندا دادوەر یٔەم قسانەی بە ھەند وەرنەگرتوە کە دەبوو پێداچونەوە لە لێکۆلینەوەکاندا بکرێت. چوارەم: خواردنیان کەم و خراپە و کێشیان زۆر زۆر دابەزیوە، پێداویستی سەرەتیان پێ نادەن و تەنانەت کتێب، پێنوس و وەرەقەشیان لێ قەدەغەکردون. پێنجەم: شەڕی دەرونیان لەگەڵ زیندانیان دەکرێت رێگەنادرێت ھەموو ھەفتەیێ پەیوەندی بە کەسوکاریانەوە بکەن، بەمەش دەرونی زیندانیان باش نیە. کە مافی ھەموو حوکمدراوێکە یٔازادانە قسە لەگەل خێزانیان بکەن. شەشەم: لە ژورێکی چەند مەتری کە بەپێ شێوازی ستاندارد بۆ ٣٠ کەس دروستکراوە، ١٣٥ کەس تێیدان و شوێنیان زۆر خراپە و زۆر تەسک و ناخوشە. حەوتەم: لەبەر پیسی و خراپی شوێنیان زیندانیەکان توشی نەخوشی پێست بوون، دەرمانی پێویست پێیان نادرێت کە یٔەمە دژی مافی مرۆڤە و دوخی دەرونیان باش نیە، یٔێستا مەترسی توشبونی کۆرۆنا و نەخوشی دیکەیان ھەیە. ھەشتەم: دادگایی نەکردنی راگیروانی دیکە، وە دروستکردنی تومەتی نارەوا و ناوزراند و بلاوکردنەوەی ڤیدیۆ بەناوی داپێدانان کە ھیچ دانپێدانانی تێدا نەبوو، ھەروەھا ھەولدان بۆ دروستکردنی ڤیدیۆ سیناریوی تازە لەسەر بەندکراوەکن لەنێو زینداندا. ھەشتەم: دوای سزادانیان بە پێ یاسا دەبێت نەقلی چاکسازی گەوران کرابان، بەڵام ھەر لە زیندانی یٔاسایشی گشتی ماون و رێگە پێنادرێت خێزانەکانیان سەرەدانیان بکەن کە مافی ھەموو زیندانیێکە. یٔێمە وەکو گشت کەسوکاری زیندانیانی بادینان بێدەنگ نابین لەسەر یٔەم نا عەدالەتیەی بەرامبەر کەسوکارمان دەکرێت ھەر لە رفاندنیان تا سزادانیان، داواکارین دادگای پێداچۆنەوە (تممیز) بریارێکی دادپەروەرانە بدات و یٔەم رۆژنامەنوس و چالاکوانە بێ تاوانانە یٔازاد بکات. پێویستە پارتیش یٔەگەر خۆی بە حوکمران دەزانێت واز لەم رق و تەحەدایە بەرامبەر چەند کەسێکی مەدەنی بێنێت کە لەسەر رەخنەو بیرورای جیاواز بە ناحەق سزادراون، تا چیتر سومعەی خۆی و ھەرێمەکەمان لەسەر یٔاستی ناوخۆ و دەولی ناشرینتر نەکات، بەپێچەوانەوە یٔێمە سەری خۆمان لەسەر یٔەم کەیسە دایٔەنێین.

 یٔەیھان سەعید – 

نوێنەری کەسوکاری زیندانیانی بادینان ٢ی نیسانی ٢٠٢١



PM:11:53:02/04/2021