بەهای دۆلار بەرامبەر دیناری عێراقی دابەزی

بەیانی ئەمڕۆ ٢٧ی نیسان بەهای دۆلار بەرامبەر دیناری عێراقی لە بازاڕەکانی دراوی کوردستان بەروارد بەچەند ڕۆژی ڕابردوو بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزی. 

خاوەنی نووسینگەی قەڵای پشدەر، ئەحمەد رەشید لە بازاڕی دراوی سلێمانی نرخی دراوە بیانییەکانی بەم شێوەیە بە " سپی " راگەیاند:

- نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٤٧ هەزار و ٨٠٠ دینار. 

- نرخی ١٠٠ یۆرۆ بە ١٧٧ هەزار و ٨٥٠ دینار.

- نرخ ١٠٠ پاوەن بە ٢٠٤ هەزار و ٥٥٠ دینارە.

نرخی دراوەکانی ولآتانی دراوسێ بەم شێوەیەیە:

-  نرخی ١٠٠ هەزار تمەنی ئێڕانی بە ٦ هەزار و ١٧٥ دینارە.

- نرخی ١٠٠ لیرەی تورکی بە ١٨ هەزار دینارە.

- نرخی یەک ملیۆن لیرەی سوری بە ٤٩٣ هەزار دینارە.


AM:09:53:27/04/2021