ئەمڕۆ تونێلی پێشڕەو لە سلێمانی بۆماوەی سێ کاتژمێر دادەخرێت

ئەمڕۆ تونێلی پێشڕەو لە سلێمانی بەمەبەستی پاکرکردنەوەی تونێلەکە بۆ ماوەی سێ کاتژمێر دادەخرێت.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی شارەوانییەكانی سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، بەمەبەستی پاككردنەوەی ناو تونێلی پێشڕەو لەخۆڵ و خاشاك ئەمڕۆ پێنج شەممە ٢٩ی نیسانی ٢٠٢١ بۆ ماوەی سێ کاتژمێر لە كاتژمێر (٩ی بەیانی تا ١٢) ی نیوەڕۆ دادەخرێت.

هاوکات بەڕێوەبەرایەتی گشتی شارەوانییەكانی سلێمانی داوا لە شۆفێران دەکآت کە لەو ماوەیەدا ڕێگای ئەزمەڕ بەكاربهێنن.


AM:09:20:29/04/2021