بەپەلە:یەکێتی دەیەوێت پرسی هەڵبژاردنی پارێزگای سلێمانی دوابخات، گۆڕان سوورە لەسەر ئەنجامدانی

هەمووی چەند کاتژمێرێکی کەمی ماوەو سبەی ٢٤ی حوزەیران وادەی کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی نوێی پارێزگای سلێمانی و هەڵبژاردنی پارێزگای نوێیە، یەکێتی سوورە لەسەر وەررگرتنی، هاوکات داوای دواخستنیشی دەکات، هەرچی گۆڕانە پێ لەسەر ئەنجامدانی هەڵبژاردنی سەرۆکی ئەنجومەن‌وپارێزگار دەکات.
بەپێی ئەو زانیاریانەی دەست سپی کەوتووە هەرچی یەکێتییە گرەو لەسەر ئەوە دەکات کە سبەی کەس نییە خۆی هەڵبژێرێت بۆ سەرۆکی ئەنجومەن کە سەرەتا ئەو پرۆسەیە ئەنجام دەدرێت، ئەگەر ئەوەش ئەنجام نەدرا لەرووی یاساییەوە هەڵبژاردن بۆ پارێزگاریش ناکرێت.
هەرچی گۆڕانیشە خۆی بۆ هەردوو پرۆسەکە ئامادە دەکات، پرۆسەی هەڵبژاردنی سەرۆکی ئەنجومەن و پرۆسەی هەڵبژاردنی پاریزگاری نوێ.
هەمووی چەند کاتژمێرێکی کەم ماوە لە بەردەم گۆڕان و یەکێتیدا کە دیبلۆماسیەتی کامیان سەرکەتوو دەبێت لەزامنکردنی دەنگی لایەنە ئیسلامییەکان و پارتی و سۆسیالیست.    



PM:11:12:23/06/2014