قائیمقامیەتی سلێمانی چەند رێوشوێنێک دەگرێتە بەر بۆ ئەوەی وەک ساڵانی پێشوو چیای ئەزمەڕ و گۆیژە ڕووبەڕووی ئاگرکەوتنەوە و سوتانی دارستانەکانی ئەو دوو چیایە نەبێتەوە.
بە ئامانجی پاراستنی چیای ئەزمڕ و گۆیژە لە ئەگەری سوتان و زیان گەیاندن بە ژینگە و سروشتی لە قائیمقامییەتی سلێمانی کۆبوونەوەیەک ئەنجامدرا و چەند بڕیارێکی دەرکرا کە گرگترینیان:
١.لە زووترین کاتدا دەست دەکرێت بە ئاگر بڕ بۆ پاراستنی ئەزمڕ و گۆیژە بە ئامانجی رێگریکردن لە ئاگرکەوتنەوە و زیان گەیاندن بە دارو ژینگەی چیاکە.
٢.کۆشک و خواردنگەکانی سەرچیاکە پێویستە مۆڵەتی رێگەپێدانی دامەزراوە پەیوەندیدارەکانیان ھەبێت و پابەند دەکرێن بە مەرج و رێنماییەکانی کارکردن .
٣. مانەوەی گەشتیار و ھاوڵاتی لە شەواندا تاکو بەیانی و خەوتن لە چیاکە قەدەغەیە.
٤.ئاگرکردنەوە لەسەر چیاکە بەھەموو شێوەیەک قەدەغەیە.
٥.تیمەکانی بەرگری شارستانی لە ئامادەیی تەواودا دەبن بۆ رێگری لە سوتانی چیاکەو ئەگەری ئاگر کەوتنەوە.
٦.تیمی ھێزە ئەمنییەکان لە ئاسایش و پۆلیس و ھاتووچۆ بڕیارەکان جێبەجێ دەکەن.
٧.داوا لە دەزگاکانی راگەیاندن دەکەین لە بڵاوکردنەوەی ھەڵمەتێکی فراوانی ھۆشیارکردنەوە بۆ پاراستنی ژینگەو سروشتی شوێنە گەشتیارییەکانی سلێمانی ھاوکارمان بن