هاتوچۆی هەولێر ڕایدەگەیەنێت" بەمەبەستی گۆڕین و چاکردنەوەی سیستمی ئاو، بۆ ماوەی هەفتەیەک شەقامی پەروەردە سایدی چوون بەرە و ناوشار دادەخرێت".
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر لەراگەیەنراوێکدا ئاگاداری سەرجەم هاوڵاتیان و شوفێران دەکاتەوە کە شەقامی پەروەردە سایدی چوون بەرە و ناوشار لە جوتسایدی بەحرکە تا چواریانی شێخ مەحمود بۆماوەی هەفتەیەک دادەخرێت لەڕۆژی ٢ی حوزەیرانی ٢٠٢٠ەوە.
ئەوەشی خستەڕوو کە، داخستنی شەقامەكە بەهۆی گۆڕین و چاكردنەوەی سیستمی ئاوە و لەماوەی داخستنەكە شوفێران وەك ڕێگای جێگرەوە دەتوانن جوتسایدی ڕێگای بەحركە و سایدی دووەمی شەقامەكە بەكاربهێن.