ڤیدیۆ.. شەکێرا گەمەی سەر بەلەم دەکات

ئەستیرەی گۆرانی جیهانی شەکێرا بە بەلەمێکی بچووک کاتەکانی خۆی بەسەر دەبات.

لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام ڤیدیۆیەکی خۆی بڵاوکردۆتەوەو لەسەر بەلەمێک وەرزش دەکات و لەماوەی چەند کاتژمێرێکدا دوو ملیۆن نیو ڤیستەری هەبووە.

شەکێرا لە بنچینەدا کۆلۆمبییەو باوکی لوبنانییە، بەیەکێک لە ئەسێترە جیهانییەکانی گۆرانی هەژمار دەکرێت و هاوسەری پێکێ یاریزانی یانەی بەرشلۆنەیە.
 
شاکیرا یەکێکە لە هەرە گۆرانیبێژە ناسراوە جیهانییەکان و ئەو هونەرمەندە لە مۆندیال بە دانانی وێنەکانی خۆی بە تایبەتی ئەو وێنانەی لەپشت پەردەوە دەگیران ٣ ملیۆن و نیو لایکی بۆخۆی راکێشا.
  
لەدوای شاکیرا لەسەر ئاستی جیهانی گۆرانی بێژ ئمینم دێت کە ٩١،٩ ملیۆن هاوڕێی هەیە، دوای ئەویش ریانا دێت کە ٨٩ ملیۆن هاوڕێی هەیە.
 
ئەو بەیەکێک لە هونەرمەندە هەرە خۆشەویستەکانی ئەمەریکاو جیهان دەناسرێت و بەسەدان کلیپی هەیەو لە سەدان فلمی جیهانیدا بەشداری کردووە.



PM:11:12:04/06/2021