بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار بەرزترین ئاستی تۆمارکرد

ئەمڕۆ چوارشەممە ٩ی حوزەیران نرخی دۆلار بەرامبەر دیناری عێراقی بە بەراورد بە دوێنێ بەشێوەیەکی خەیاڵی ڕووی لە بەرزبوونەوە کردووە. 

خاوەنی نووسینگەی قەڵای پشدەر، ئەحمەد رەشید لە بازاڕی دراوی سلێمانی نرخی دراوە بیانییەکانی بەم شێوەیە بە " سپی " راگەیاند:

- نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٥٠ هەزار و ١٥٠ دینارە، دوێنێ بە ١٤٩ هەزارو ٧٠٠ دینار بوو.

- نرخی ١٠٠ یۆرۆ بە ١٨٢ هەزارو ٤٥٠ دینارە.

- نرخی ١٠٠ پاوەن بە ٢١١ هەزار و ٧٥٠ دینارە.

نرخی دراوەکانی ولآتانی دراوسێ بەم شێوەیەیە:

- نرخی ١٠٠ لیرەی تورکی بە ١٧ هەزار و ٥٠٠ دینارە.

- نرخی ١٠٠ هەزار تمەنی ئێرانی بە ٦ هەزار و ٣٥٠ دینارە.

- نرخی ١ ملیۆن لیرەی سوری بە ٤٦٤ هەزار دیناری عێراقی.


AM:11:01:09/06/2021