سلێمانی .. نەخۆشخانەی هیوای شێرپەنجە خۆپیشاندانە
ماوەی زیاتر لە کاتژمێرێکە نەخۆشخانەی هیوای تایبەت بە شێرپەنجە بە کارمەند و پزیشک و نەخۆشخەکانی لەبەردەم نەخۆشخانەکەدا دەستیان بە خۆپیشاندان کردووە.
داواکاری خۆپیشاندەران دژی بە تایبەتکردنی بواری تەندروستی و نەبوونی داودەرمان و خەرجەنکردنی دەرماڵەو مووچە لە کاتی خۆیدا.
خۆپیشاندانەکە لەلایەن ژمارەیەک رۆشنبیر و پەرلەمانتارەوە پشتیوانی دەکرێت.
تا ئێستا خۆپیشاندانەکە درێژەی هەیە و خۆپیشاندەران دژی حکومەتی هەرێم دروشم دەڵێنەوەو جەخت لەسەر داواکارییەکانیان دەکەنەوە.
نەخۆشخانەی هیوای تایبەت بە نەخۆشی " شێرپەنجە " سەنتەرێکە کە نەخۆشی شێرپەنجە لە سەرتاسەری عێراقدا وەدەگرێت و بەهۆی بێ بەرنامەی حکومەتی هەرێمی قەیرانێکی فرەلایەنی دارایی و ئیداریان هەیە.
AM:11:42:14/06/2021