حکومەتی عێراق بڕیاری ناردنی پارەی فەرمانبەرانی هەرێمی دەرکرد

کەمێکی پێش ئێستا حکومەتی عیراق بڕیاریدا مانگانە بڕی ٢٠٠ ملیار دینار بە مەبەستی خەرجکردنی مووچەی مووچەخۆران رەوانەی هەرێمی کوردستان بکات.

بەپێی نوسراوێکی وەزارەتی دارایی حکومەتی عێراق، وەزارەتەکە مانگانە بڕی ٢٠٠ ملیار دینار بۆ پێدانی شایستەی مووچەی فەرمانبەران ڕەوانەی هەرێمی کوردستان دەکات.

هەربەپێی نوسراوەکەی دارایی عێراق، ناردنی پارەکە لە ١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢١ دەبێت و بەغدا ئەو بڕە پارەیە بەمەبەستی خەرجکردنی مووچەی فەرمانبەران خەرج دەکات، بۆ ئەم مەبەستەش هەماهەنگی لەگەڵ دیوانی چاودێری دارایی هەرێمی کوردستان کراوە.

وردبینی لە داهاتە نانەوتییەکان پشتی بەستووە بە ماددەی (١١)ی یاسای بودجەی گشتی فیدراڵی ساڵی (٢٠٢١).


PM:08:35:15/06/2021