زانیاری نوێ لەبارەی ناردنی پارەکەی بەغداد بۆ هەرێم ڕاگەیەندرا

ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی دارایی له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق رایدەگەیەنێت" لیژنه‌یه‌كی وردبینی له‌ به‌غداده‌وه‌ سه‌ردانی ھه‌رێمی كوردستانی كردوه‌، كه‌ وردبینی له‌ داھاتی نانه‌وتی ھه‌رێم ده‌كات".

شیروان میرزا ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق بە میدیای فەرمی حزبەکەی راگه‌یاند" لیژنه‌یه‌كی وردبینی له‌ به‌غداده‌وه‌ سه‌ردانی ھه‌رێمی كوردستانی كردووه‌، كه‌ وردبینی له‌ داھاتی نانه‌وتی ھه‌رێم ده‌كات، له‌ ده‌روازه‌ سنووریه‌كان و فڕۆكه‌خانه‌كان".

راشیگه‌یاند" كه‌ كاره‌كانی ئه‌و لیژنه‌یه‌ له‌ وردبینیكردنی داھاته‌ نانه‌وتییه‌كان كۆتایھات، ئه‌و كات راپۆرتێك بۆ حكومه‌ت و وه‌زاره‌تی دارایی عیراق به‌رزده‌كه‌نه‌وه‌، بۆ جێبه‌جێكردنی مادده‌ی ١١ی یاسایی بودجه‌ی گشتی عیراق".

باسی لەوەشکرد، ئه‌و بڕه‌ پاره‌یه‌ی له‌ ئێستادا حكومه‌تی فیدراڵی عیراق به‌نیازه‌ بۆ حكومه‌تی هه‌رێمی بنێرێت وه‌ك سلفه‌یه‌كه‌ تا كاره‌كانی ئه‌و لیژنه‌یه‌ ته‌واو ده‌بێت، ئه‌و بڕه‌ پاره‌یه‌ی كه‌ ئێستا به‌غدا به‌ ته‌مایه‌ بینێرێت بۆ هه‌ێم هیچ جۆره‌ نایاساییه‌كی تیانییه‌ و پێچه‌وانه‌ی یاسای بودجه‌ نییه‌.


PM:06:12:18/06/2021