میدیای فەرمی ئێران سەرکەوتنی ئیبراهیم رەئیسی راگەیاند

ناوەندی هەڵبژاردنەکانی ئێران ئەنجامی بەرایی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی وڵاتەکەی راگەیاند، بەپێی ئەنجامەکەش تا ئێستا ئیبراهیم رەئیسی، سەرۆکی دەسەڵاتی دادوەری و کاندیدی نەریتخوازەکان لە پێشەوەی کاندیدەکانی دیکەوەیە.

بەپێی ئەنجامی بەرایی هەڵبژاردنەکەی کە بەیانی ئەمڕۆ ناوەندی هەڵبژاردنەکانی ئێران رایگەیاند، تا ئێستا ئیبراهیم رەئیسی(17.8) ملیۆن دەنگی ئێرانییەکانی بەدەستهێناوە کە دەکاتە لە (62%)ی دەنگەکان.

ئەنجامی دەنگەکان بەم شێوەیە:

1- ئیبراهیم رەئیسی 17 ملیۆن و 800 هەزار دەنگ

2- موحسین رەزایی میر قاید 3 ملیۆن و 300 هەزار دەنگ

3- عەبدولناسر هیممەتی 2 ملیۆن و 400 هەزار دەنگ

4- ئەمیر حوسێن قازی زادەی هاشمی 1 ملیۆن دەنگ


AM:10:12:19/06/2021