پەروەردەی هەولێر رایدەگەیەنێت" لەم هەفتەیەوە (تەناوب)ی فەرمانبەران هەڵوەشێنرایەوە و سەرجەم فەرمانبەران پێویستە لەکاتژمێر ٨:٠٠ی بەیانی بۆ ٢:٠٠ی دوانیوەڕۆ دەوام بکەن".
بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی هەولێر لەئاگادارینامەیەکدا ئاماژەی بەوەکردووە" ئاگاداری تەواوی مامۆستایان و فەرمانبەرانی سەربە بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردە دەکەنەوە كە دەوامی فەرمانبەران و مامۆستایان ئاسایی بووەتەوە".
لە ئاگادارییەکەدا ئەوەش هاتووە، لە قوتابخانەكانی سنوری پارێزگای هەولێر ئاگاداری بڵاوكراوەتەوە كە (تەناوب) كۆتایی هاتووەو دەوام لە كاتژمێر ٨:٠٠ی بەیانی بۆ ٢:٠٠ی دوانیوەڕۆ دەبێت.