كارەبای سلێمانی ئاگاداری ئه‌و شوێنانه دەكاتەوە كە پێوه‌رى زیره‌كى كاره‌بایان بۆ به‌ستراوه و ڕایدەگەیەنێت" دوا خوێندنه‌وه‌ى پێوه‌ره كۆنه‌كه تۆمار ده‌كه‌ن".
بەرێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلیمانی لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاگادارى سه‌رجه‌م ئه‌و هاوبه‌شانه‌ى كاره‌باى ناو شارى سلێمانى و قه‌زاى دوكان و چه‌مچه‌ماڵ و بازیان و پیره‌مه‌گرون دەکاتەوە كه پێوه‌رى زیره‌كى كاره‌بایان بۆ به‌ستراوه، له‌و رۆژه‌ى تیمه‌كانى لیژنه‌ى ( LINKING) سه‌ردان ده‌كه‌ن و پێوه‌ره‌كه به ماڵه‌كان ده‌ناسێنن و دوا خوێندنه‌وه‌ى پێوه‌ره كۆنه‌كه تۆمار ده‌كه‌ن.
باس لەوەش کراوە، پسوله‌ى كاره‌با به پێوه‌رى زیره‌ك هه‌ژمار ده‌كرێت، واته پاره‌ى كاره‌با به پێوه‌رى زیره‌ك دێته‌وه.