هۆكاری نەناردنی پارەکەی بەغداد بۆ هەرێم ئاشكراکرا

سەرۆکی نوێنەرایەتی حکومەتی ھەرێمی کوردستان لە بەغداد هۆكاری ڕەوانەنەکردنی پارەکەی بەغداد بە هەرێم ئاشكراکرد. 

فارس عیسا، سەرۆکی نوێنەرایەتی حکومەتی ھەرێمی کوردستان لە بەغداد لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند" تەواونەبوونی وردبینیی دیوانەكانی چاودێریی دارایی عێراق و هەرێم لەسەر لیستی موچەخۆرانی هەرێمی كوردستان هۆكاری نەگەیشیتنی پارەكەیە". 

لەبارەی ئەو دەنگۆیەی كە هۆكاری نەناردنی ٢٠٠ ملیار دینارەكە ڕازینەبوونی وەزیری دارایی عێراقە ڕوونیکردەوە، وەزیری دارایی هۆكار نیە، بەڵكو پەیوەستە بە تەواونەبوونی وردبینی لە لیستی فەرمانبەران و موچەخۆران لەلایەن هەردوو دیوانی چاودێری دارایی هەرێم و عێراقەوە.


PM:10:32:30/06/2021