بەرپرسێکی کورد زانیاری نوێ لە بارەی ناردنی ٢٠٠ ملیارەکەوە ئاشکرا دەکات

هەر رۆژەو بەرپرس و پەرلەمانتارێک لێدوان لە بارەی ناردنی ٢٠٠ ملیارەکی بەغداوە رادەگەیەنرێت، لە نوێتریندا، وێنەری حكومەتی هەرێمی كوردستان لە بەغدا دەڵێت " بڕیاری خەرجکردنی ٢٠٠ ملیارەکەی پشکی هەرێم لە بەغدا دەرچووە و ناردنی پارەكە پەیوەستە بە وردبینیی هەردوو دیوانی چاودێریی داراییەوە". 

  ئەمڕۆ پێنج شەممە، فارس عیسا، نوێنەری حكومەتی هەرێمی كوردستان لە بەغدا  بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگەیاندووە، "هۆكاری دواكەوتنی ناردنی ٢٠٠ ملیارەكەی بەغدا، پەیوەستە بە رێوشوێنەكانی وردبینیی هەردوو دیوانی چاودێریی دارایی هەرێمی كوردستان و فیدڕاڵ."  

فارس عیسا ئەوەی ڕەتیکردووەتەوە و وەزیری دارایی عێراق رێگربێت و دەڵێت" وەزیری دارایی عێراق، هۆكاری دواكەوتنی پارەكەی بەغدا نییە، بەڵكو پەیوەستە بە پێداچوونەوەیەی هەردوو دیوانی چاودێری لە لیستی مووچەخۆران و فەرمانبەرامی هەرێمی كوردستان". 



PM:08:31:01/07/2021