كارەبای سلێمانی ئاگاداری ئهو شوێنانه دەكاتەوە كە پێوهرى زیرهكى كارهبایان بۆ بهستراوه و ڕایدەگەیەنێت" لەکاتی کوژانەوەی پێوەرەکە وەک ئاسانکارییەک بۆ هاووڵاتیان لە داهاتوویەکی نزیکدا بەشێوەی ئۆنڵاین کارەباکەیان بۆ هەڵدەکەنەوە".
بەرێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلیمانی لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، هاوبەشانی کارەبای سنوری پارێزگای سلێمانی کە پێوەری زیرەکی کارەبایان بۆ بەستراوە ئاگاداردەکەینەوە، بەهۆی ئەوەی بەکارهێنانی کارەبا بە (٤٠) ئەمپێر سنوردار کراوە و لەکاتی کوژانەوەی پێوەرەکە بەهۆی بەکارهێنانی کارەبای زیاتر لە بڕی دیاریکراوە.
باسی لەوەشکردوە، ئەگەر پێوەرەکە هەڵنەبوونەوە، وەک ئاسانکارییەک بۆ هاوڵاتیان لە ئایندەیەکی زۆر نزیکدا لەرێگەی (کۆڵ سەنتەرەوە) بەشێوەی ئۆنلاین کارەباکەیان بۆ هەڵدەکەینەوە.