بڕیارە ئەمڕۆ چوارشەممە گردبوونەوەیەکی ناڕەزایی دژی دەستگیرکردنی گەنجان لەسەر کەسی تەندروستی دەربەندیخان بەڕێوەبچێت.
بەپێی زانیارییەکانی (سپی)، ئەمڕۆ چوارشەممە ٧ی تەمووز گردبوونەوە و ناڕەزایەتی دژ بە دەستگیرکردنی گەنجان لەسەر کەسی تەندروستی دەربەندیخان سازدەکرێت.
گردبوونەوەکە (کاتژمێر ٤:٠٠ی ئێوارە) لەبەردەم قایمقامیەتی دەربەندیخان، بە بەشداری چەندین ڕێکخراو و کەسوکاری دەستگیرکراوان لە دژی سکاڵاکردن و دەستگیرکردنی چالاکوانان و گەنجان لەسەر کەیسی تەندروستی دەربەندیخان، گردبوونەوەکە بەڕێوەدەچێت.