وێنە.. هاوسەری هەردی سەلامی بەستایلێکی زۆر جیاواز دەردەکەوێت

پەریسا ئەو کچە لاوەی لە کلیپەکانی هەردی بەشداری کردووە لە تۆڕێکی کۆمەڵایەتیدا نوێترین وێنەی خۆی بڵاوکردەوە.

پەریسا، لە هەژماری فەڕمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی "ئینستاگرام" نوێترین وێنەی خۆی بڵاوکردەوە، کە بۆتە باس و خواسی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، وەک دەردەکەوێت پەریسا بەتەواوی ستایلی خۆی گۆڕیوە و بە قژی لولەوە دەرکەوتووە. 

پەریسا تەمەنی ٢٢ساڵە و خەڵکی شاری کرماشانی رۆژهەڵاتی کوردستانە و لە ئێستادا لە هەرێمی کوردستان دەژی، هاوکات باشترین ئەکتەری بواری کلیپە لە ئێستادا بە تایبەت لەگەڵ کلیپەکانی هونەرمەند هەردی سەلامی هاوسەری دەردەکەوێت. 


AM:11:52:08/07/2021