نەخۆشخانەی هیوا لە سلێمانی هاوڵاتیان ئاگادار دەکاتەوە

نەخۆشخانەی هیوا هاووڵاتیان ئاگادار دەكاتەوە، سەرەڕای ئەوەی یەك شەممە پشووی فەرمیە، بەڵام ئەوان دەوام دەكەن.

نەخۆشخانەی هیوا لەسلێمانی لە ئاگاداریەکدا، رایگەیاندووە" هەرچەندە رۆژی یەك شەممە پشووی فەرمیە، بەڵام ئێمە وەكو نەخۆشخانەی هیوا لەبەر بەرژەوەندی نەخۆشەكانمان بڕیارمانداوە كە رۆژی یەك شەممە دەوامی فەرمی بكرێت و سەرجەم بەشەكان كراوەبن".

ئەو مانگی پێشوو بەهۆی نەبوونی دەرمان و مووچەی تەواو بۆ کارمەندانەوە ئەم نەخۆشخانەیە کە تایبەتە بە نەخۆشی شێرپەنجە، هەڕەشەی راوەستانی لەسەر بوو، بەڵام دواتر لە رێگای خێرخوازان و حکومەتەوە کێشەکەی بۆ چارەسەرکرا.



AM:08:33:17/07/2021