(٤٨٠) ملیۆن دینار بۆ تەندروستی هەڵەبجە تەرخان كرا

حکومەتی هەرێم بودجەیەکی تایبەتی بەبڕی ٤٨٠ ملیۆن دینار، بۆ پارێزگای هەڵەبجە بۆ نەخۆشخانەی چارەسەری بەرکەوتووانی کیمیایی تەرخان کرد.

وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەراگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لەپێناو گرینگیدان بە ڕەوشی تەندروستی هاوڵاتیانی هەڵەبجەی شەهید کە بەرکەوتوی چەکی کیمیایین، دوای چالاکردن و دەسبەکاربوونی نەخۆشخانەی تایبەت بە چارەسەرکردنی بەرکەوتوان، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەت ڕەزامەندی دەربڕی بۆ تەرخانکردنی بڕی (٤٨٠) ملیۆن دینار. 

ئاماژەی بەوەشکردوە، ئەو بڕە پارەیە بەمەبەستی دابینکردنی دەرمان و پێداویستی پزیشکی مانگانەیە بۆ نەخۆشخانەی چارەسەرکردنی بەرکەوتوانی کیمیایی لە پارێزگای هەڵەبجە.


PM:02:41:18/07/2021