ئەندامێکی لیژنەی سامانە سروشتییەکان و نەوت غاز رایدەگەیەنێت" دوای ئەوەی پێشنیارێکی خستوەتە بەردەم وەزارەتی سامانە سروشتییەکان لە دوێنێوە هەر لیترێک ١٠٠ دینار دابەزی و نرخەکە بەرەو دابهزینه".
رێبوار بابکەیی، ئەندامی لیژنەی سامانە سروشتییەکان و نەوت غاز لە پەرلەمانی کوردستان لە نوسینێکدا لەبارەی گرانبونی نرخی بەنزین رایگەیاند" پێش هەفتەیەك ئاماژەم بۆ ئەوەدا كە دوای بە دواداچوونم بۆ پرسی گرانبوونی نرخی بەنزین و پەیوەندی كردن بە وەزیری سامانە سروشتیەكان و خستننە ڕووی پێشنیارەكان بۆ چارەسەر كردنی، خۆشبەختانە ڕایدەگەینم كە لە دوێنێ وە نرخی بەنزین بۆ هەر لیترێك ١٠٠ دینار دابەزی و نرخەكە بەرەو داكشانە".
ئەوەشی خستەڕوو، ڕەنگە لێرە و لەوێ وێستگەو بەنزینخانە هەبێت نرخەكەی هێشتان دانەبەزاندبێت كە ئەمەش بۆ خۆی سەرپێچیی و قۆرخكارییە، بەڵام نرخی بەنزین لە زێتر لە ٢٧ بەنزینخانە لە دوێنێوە دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینییووە.