ئاژانسی رۆیته‌رز بڵاویکرده‌وه که به‌رپرسانی تورکیا دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تێکی سه‌ربه‌خۆ له باکوری عێراق ره‌تده‌که‌نه‌وه.
ئاژانسه‌که ده‌ڵێت" وته‌بێژی پارتی داد‌و گه‌شه حسین چیلیک که رۆژی شه‌ممه‌ی رابردوو لێدوانێکی به رۆژنامه‌ی فاینانشال تایمزی راگه‌یاندبوو وا لێکدراوه‌ته‌وه که تورکیا له‌گه‌ڵ دابه‌شکردنی عێراق و سه‌ربه‌خۆی هه‌رێمی کوردستاندایه، رۆژی دوو شه‌ممه به‌رپرسێکی تورکی (به‌بێ ئه‌وه‌ی ئاژانسه‌که ناوی بهێنێت) جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه کردۆته‌وه که پشگیری ئه‌و هه‌نگاوانه ناکه‌ن که کورده‌کان له‌به‌غدا جیاببنه‌وه.
ئه‌و به‌رپرسه‌ی تورکیا به ئاژانسه‌که‌ی راگه‌یاندووه " هه‌ڵوێستی تورکیا پشتگیری یه‌کێتی خاک و یه‌کیتی سیاسی عێراقه".( ئاژانسه‌که ئاما‌ژه‌ی بۆ ئه‌وه نه‌کردووه که بۆ چی ناوی به‌رپرسه‌که‌ی نه‌هێناوه.
دوای شکستی موسڵ له رۆژی 10 حوزه‌یران و نه‌مانی ده‌سه‌ڵاتی حکومه‌تی فیدراڵ له ناوچه سونیه‌کان، چوونی پێشمه‌رگه بۆ ناوچه جێناکۆکه‌کان، سه‌رله‌نوێ مه‌سه‌له‌ی جیابوونه‌وه‌ی هه‌رێم و لێک هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی عێراق به توندی هاتۆته به‌ر باس.