لە هەولێر به‌هۆی پابه‌ند نه‌بوون و سه‌پێچی له بڕیاره‌كان، حەوت یانه‌ی شه‌وانه داخران.
لە ڕاگەیەنراوێکدا قائیقامییەتی قەزای ناوەندی هەولێر کە ئەمشەو هەینی ٣٠ ی تەموز بڵاویکردەوە " بەھۆی پابەند نەبوون به‌بڕیار و ڕیكاره‌كانی ژووری ئۆپه‌راسیۆنی پارێزگای هه‌ولێر و جێبه‌جێنه‌كردنی ڕێنماییه ته‌ندروستیه‌كان و ڕێكاره‌كانی خۆپارێزی، له‌هه‌ولێر ٧ یانه‌ی شه‌وانە داخران و ڕێكاری یاساییش بەرامبەر به خاوەنەکانیان دەگیرێته‌به‌ر."
لە راگەیاندنەکەدا هاتووشە" ئه‌م هه‌ڵمه‌ته‌ی لێژنه‌كانی پشکنین و چاودێری به‌رده‌وامه و ئامانج لێی پاراستنی تەندروستی و سەلامەتی ھاووڵاتیان و دڵنیابوونە لە جێبەجێکردنی ڕێنماییە ته‌ندروستیه‌كان و ڕێكاره‌کانی خۆپارێزی و بریار و ڕاسپارده‌كانی ژووری ئۆپه‌راسیۆنی پارێزگای هه‌ولێر."