لەبارەی سەردانەکەی نێچیرڤان بارزانی بۆ ئێران سەرۆکایەتی هەرێم ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت" ئەمڕۆ نێچيرڤان بارزانى بەشداربوو لە رێوڕەسمی سوێندخواردنی ئیبراهیم رەئیسی وەکو هەشتەمین سەرۆک کۆماری ئیسلامیی ئێران".
سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان لەراگەیەنراوێکدا باسی لەوەکردووە، بۆ پێشوازیکردن لە سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی میهرئاباد لە تارانی پایتەختی ئێران ئامادەکاریی تەواو کرا، لەوانەش دانانی ئاڵای کوردستان لە نزیک ئاڵای کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە. هەروەها ژمارەیەک دیپلۆماتی دیاری ئێران پەیوەندیدار بە پرسی ناوچەکە لە فڕۆکەخانە پێشوازییان لە نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان کرد، کە بۆ مەبەستی بەشداریکردن لە رێوڕەسمی سوێندخواردنی ئیبراهیم رەئیسی وەکو هەشتەمین سەرۆک کۆماری ئیسلامیی ئێران چوەتە تاران، کە رێوڕەسمەکە لە ئهنجومهنى شوراى ئێران بەڕێوەچوو.
ئەوەش هاتووە" له ميانى سهردانه فهرمييهكهيدا بۆ تاران، بڕيار وايه سبەینێ ههينى نێچيرڤان بارزانى، سهرۆكى ههرێمى كوردستان لەگەڵ ئيبراهيم رهئيسى، سهرۆكى كۆمارى ئيسلاميى ئێران و بهرپرسانى باڵاى ديكهى ئێران كۆببێتهوه و لە کۆبونەوەکاندا باس لە پەیوەندییەکانی نێوان هەردولا و پێشهاتەکانی ناوچەکە دەکرێت".
سەرۆکایەتی هەرێم باسی لەوەشکردوە، ئەو شاندەی نێچیرڤان بارزانی سەرۆکایەتیی دەکرد بۆ ئێران، پێکهاتوە لە سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی، وەزیری رۆشنبیری و لاوان و وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی. هەروەها شاندێکی پەرلەمانی کوردستانیش بە سەرۆکایەتیی رێواز فایەق، سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان لە رێوڕەسمەکەدا بەشداربوو.