کارمەندێکی تەندروستی هەڵەبجە بە کۆرۆنا گیانی لە دەستدا


بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی ھەڵەبجە گیان لە دەستدانی، کارمەندێکی تەندروستی ھەڵەبجە بە کۆرۆنا راگەیاند.
 
بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی ھەڵەبجە رایگەیاند"  کارمەندی تەندروستی لە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی ھەڵەبجە بەناوی بەھادین عەبدول دوایی دوو ڕۆژ مانەوە لە نەخۆشخانەی وەفا، بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆرۆنا گیانی لە دەستدا" .

لەو راگەیاندنەدا ئاماژەی بۆ ئەوەشکراوە، ئامارەکانی کۆرۆنا لە ھەڵەبجە بەردەوام لە ھەڵکشانەدایە، تەنھا ئەمڕۆ لە کۆی گشتی پشکینەکان لە ٦٥٪یان ئەنجامەکەی پۆزەتیڤ بووە و ھەڵگری ڤایرۆسەکەبوون.




PM:08:39:08/08/2021