دواین زانیاری لەسەر ناردنی پارەکەی بەغداد بۆ هەرێم ڕاگەیەندرا

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق رادەگەیەنێت" بەپێی بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران پێویستە هەموو مانگێك حكومەتی عیراق بڕی ٢٠٠ ملیار بۆ هەرێم بنێرێت و ئەگەر ئەو پارەیە بۆ هەرێم نەیەت ئەوا بڕیارەكەی ئەنجومەنی وەزیران پشتگوێ خراوە". 

شیروان میرزا ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بەماڵپەری فەرمی حزبەکەی ڕاگەیاند" ناردنی بڕی ٢٠٠ ملیار دیناری ماگانە بۆ هەرێمی كوردستان لەلایەن حكومەتی عیراقەوە بڕیاری ئەنجومەنی وەزیرانەو پێویستە جێبەجێ بكرێت". 

وتیشی" مانگی رابردوو ئەو بڕە پارەیە بە زۆری سەرۆك وەزیرانی عیراق نێردرا بۆ هەرێم، بەڵام بۆ ئەم مانگە هیچ بەرچاو روونیەك نیە و دیارنیە ئەو پارەیە دێت بۆ هەرێم یان نا". 

ئەوەشی خستەڕوو، وەزیری دارایی عیراق رێگرە لەبەردەم ناردنی ئەو بڕە پارەیە مانگانە بۆ هەرێم و پێی وایە حكومەتی هەرێم قەرزاری حكومەتی عیراقە، نەك حكومەتی عیراق پارەی دیكە بنێرێت بۆ هەرێم.


PM:07:05:10/08/2021